ئێران کوژرانی وەزیری بەرگری و دوو بەرپرسی دیکەی راگەیاند


وێستگەنیوز-

میدیاکانی ئێران کوژرانی عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران، رەحیم موسەوی، سوپاسالاری ئێران و محەمەد باسری، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی ئیتڵاعات (هەواڵگریی ئێران) پشتڕاستکردەوە.


بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر خاکی ئێران و چەندین شاری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کرد.

هاوکات، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی کوژرانی عەلی خامنەئی، رێبەری باڵای وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و هەڕەشەی "تۆڵەیەکی سەخت"ی لە ئەمریکا و ئیسرائیل کرد.


AM:10:20:01/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت