محەمەد باقر قالیباف: بە خەیاڵمدا نەهاتووە رۆژانێک بژیم خامنەیی لە تەنیشتم نەبێت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ
یەکشەممە، 1-3-2026 محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکی
ڤیدیۆیی بە بۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی رایگەیاند، "هەرگیز بیرم لەوە
نەکردۆتەوە رۆژێک دێت کە رووبەڕووی دۆخێکی تاڵتر ببمەوە لە ڕۆژی کوژرانی قاسم
سولەیمانی و خۆزگە دەرفەتێکم هەبوایە کەمێک باسی قووڵییەکەی بکەم"
دەشڵێت:
"ئیمامی شەهیدی شۆڕش، کە دووەم مامۆستای سەدەی نوێ بوو لە دوای ئیمامی گەورەی
شۆڕش، بۆ من کە نزیکەی 50 ساڵە لە نزیکەوە لەم کەسایەتییە سیاسییە دیارە تێگەیشتم،
بە خەیاڵمدا نەهاتووە ئەو رۆژانە بژیم کە ئەو لە تەنیشتمان نەبێت".
قالیباف
وتیشی: هۆکاری سەرەکی باوەڕمان بەم پیاوە ئەوە بوو کە بە سەربازێکی ئیمامی سەردەم
بووە.
AM:08:44:01/03/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت