میدیای فەرمی ئێران کوژرانی دوو بەرپرسی باڵای سەربازی و سیاسیی وڵاتەکەی راگەیاند
وێستگەنیوز_
میدیای
فەرمی ئێران کوژرانی دوو بەرپرسی باڵای سەربازی و سیاسیی وڵاتەکەی لە ئەنجامی
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران و چەند ناوچەیەکی دیکە
راگەیاند.
ئەمڕۆیەکشەممە،
1-3-2026 میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ”عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای رێبەری
کۆماری ئیسلامیی ئێران و محەممەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە
ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا کوژراون."
کوژرانی
ئەم دوو بەرپرسە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی شەممە، 28-2-2026 کە تییدا، ئەمریکا و
ئیسرائیل هێرشێکی هاوبەش و بەرفراوانیان بۆ سەر 24 پارێزگای ئێران دەستپێکرد.
دوای
دەستپێکردنی هێرشەکان، سپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی و درۆن هێرشی کردە
سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و چەند ئامانجێکی ناو ئیسرائیل.
AM:08:15:01/03/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت