سوپای ئیسرائیل: 200 فڕۆکەی جەنگی بەشداریان لە هێرشە هاوبەشەکەی ئەمڕۆدا کردووە و 500 ئامانجیان پێکاوە


وێستگەنیوز-

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی هێرشبەری ئاسمانیدا لە یەک کاتدا و 200 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە و لە 500 ئامانجی ستراتیژیان لە رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران کردووەتە ئامانج.


بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی سوپای ئیسرائیل، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، بە سەرپەرشتیی دەزگای هەواڵگریی سەربازی و هێزی ئاسمانی، هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردووە.

سوپاکە دەڵێت، "ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییە لە مێژووماندا، کە دوای پلاندانانێکی ورد و بە پشت بەستن بە زانیاریی هەواڵگریی بەهێز جێبەجێ کرا".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە فڕۆکە جەنگییەکان سەدان مووشەک و بۆمبیان ئاراستەی 500 ئامانج کردووە، کە پێکهاتبوون لە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک، بنکە سەربازییەکان لە رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران.

ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە، کە هێرشەکە بە شێوەیەکی هاوکات لە چەندین ناوچەی جیاوازی ئێران ئەنجام دراوە و ئامانجی سەرەکی لەکارخستنی توانای مووشەکی و بەرگریی تاران بووە.


PM:09:00:28/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت