ئێران هێرشی كرده‌سه‌ر وڵاتانی ئیمارات، كوه‌یت و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر
وێستگه‌نیوز –
له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی، رژێمی ئیسلامی ئێران هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له وڵاتانی ئیمارات، كوه‌یت و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر، به‌ڵام تا ئێستا وڵاتاتی عوممان و سعودیه سه‌لامه‌تن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین ده‌نگێكی زۆر به‌هێز بیستراوه.
هاوكات میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه كه هه‌ر به‌حره‌ین نییه له ئه‌بوزه‌بیش ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه.
به‌رپرسێكی قه‌ته‌ریش بۆ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره وتی كه سیسته‌می پاتریۆت موشه‌كی ئێرانی له ئاسمانی قه‌ته‌ر خستووه‌ته خواره‌وه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له نزیك بنكه‌ی عودێدی قه‌ته‌ری ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بیستراوه.
تا ئێستا هێرشه‌كانی ئێران وڵاتانی ئیمارات، كوه‌یت، به‌حره‌ین و قه‌ته‌ری گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام سعودیه‌و شانشینی عوممان سه‌لامه‌تن.
PM:12:49:28/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت