تره‌مپ جاڕی رووخاندنی رژێمی له ئێران دا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ستپێكردنی جه‌نگی له‌دژی ئێران راگه‌یاند، هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش سه‌رپشك ده‌كات له‌نێوان چه‌كدانان و مه‌رگ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌باره‌ت به هێرشه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران زانیاری خسته‌ڕوو.
تره‌مپ داوای له هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كرد چه‌كه‌كانیان دانێن و بچنه ریزی خه‌ڵكه‌وه و سه‌رپشكی كردن له‌نێوان چه‌كدانان و مه‌رگی حه‌تمی.
هاوكات داواشی له هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران كرد له‌كاتی گوونجاودا ده‌ست به‌سه‌ر دام و ده‌زگا حكومییه‌كاندا بگرن.
راشیگه‌یاند، سه‌رۆكێكی نوێ كه داخوازی ئێرانییه‌كانه بۆ ئێرانی ئازاد ئاماده كراوه و به‌و جۆره جاڕی رووخاندنی رژێمی له ئێران دا.
له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ره‌نگه مارێنزی ئه‌مریكی بۆ یارمه‌تی ئێرانییه‌كان بچنه ناو خاكی ئێرانه‌وه.
AM:11:04:28/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت