رۆیته‌رز: خامنه‌یی تارانی به‌جێهێشت
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر تاران، "عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تارانی پایته‌ختی به‌جێهێشتووه".
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، وتوویه‌تی: "خامنه‌یی گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌ناڵی ئێران ئینته‌رناشناڵ بڵاویكرده‌وه كه له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی رێبه‌ری باڵای ئێران له ناوه‌ڕاستی تاران كراوه‌ته ئامانج.
تا ئێستا ئه‌نجامی هێرشه‌كه روون نییه و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسیان له‌وه كردووه كه خزمه‌تگوزاری مۆبایل له به‌شێك له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای تاران نه‌ماوه و په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێت له هه‌ندێك ناوچه‌دا لاواز بووه.
AM:10:21:28/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت