هۆشدارییەکی توندی تارانەوە بۆ واشنتۆن
وستگەنیوز_
وتەبێژی بالای هێزە چەکارەکانی ئێران
هۆشدارییەکی توند دەداتە دۆناڵد ترەمپ و دەڵێت، "ئەگەر ئەمریکا هێزی ئێران
بناسێت باسی جەنگ ناکات"
ئەمرۆ هەینی 27-2-2026 سەردار ئەبولفەزل
شکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە دۆناڵد
ترەمپ و هەڕەشەکانی بە خەیاڵپڵاوی ناو دەبات و رایدەگەیەنێت کە بەوردی چاودێری
جوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن و هەر هەنگاوێکی هەڵە، دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی
ئاگرێکی گەورە لە تەواوی ناوچەکەدا.
شاکارچی جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر
واشنتۆن هێزی راستەقینەی ئێران بناسێت، هەرگیز باسی جەنگ ناکات و لە کاتی هەر
رووبەڕووبوونەوەیەکدا سەرجەم بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەونە ژێر ئاگری سوپای
ئێرانەوە.
PM:05:01:27/02/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت