ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئەمڕۆ هەینی لە ڕاپۆرتێکدا دۆخی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ئێران ئاشکرادووە و دەڵێت، ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی لەژێر زەویدا هەڵگرتووە، هەروەها تا ئەو کاتەی لەساڵی رابردوودا ئیسرائیل هێرشیکردەسەر ئێران، ئەو وڵاتە خاوەنی 9874.9 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بووە.
هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئێران هیچ ڕاپۆرت و زانیارییەکی لەبارەی دۆخی وێستگە ئەتۆمییەکانی پێشکەشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نەکردووە، جگە لەوە ڕێگەی نەداوە هیچ پشکنەرێک سەردانی وێستگەکان بکات.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم داوای لە ئێران کردووە دەستبەجێ و بەبێ دواکەوتن، ڕێگە بە پشکنەرەکان بدات بۆ سەردانیکردنی ئێران و پشکنین بۆ ئەو پاشماوەی یۆرانیۆمەی دەگوترێت لە ئەسفەهان چالاکە.