ئەنجوومەنى سوریاى دیموکرات پێشوازى لە ئاڵوگۆڕى دیلەکان لە سوەیدا دەکات
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنى سوریاى دیموکرات، پێشوازى لە ئاڵوگۆڕى دیلەکان لە نێوان
حکومەتى دیمەشق و پاسەوانى نیشتمانیی لە سوەیدا دەکات و بە هەوڵێکی نوێ بۆ هاوبەشی
و سازانی نیشتیمانی ناوی دەبات.
ئەمڕۆ هەینی 27-2-2026، ئەنجوومەنى سوریاى دیموکرات لە
راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە ئاڵوگۆرۆکردنی دیلەکان لە نیوان حکومەتی دیمەشق و پاسەوانى
نیشتمانیی لە سوەیدا دەڵێت. " پێویستە ئەم کارە تەنیا بۆ ناوچەیەکى
دیارییکراو نەبێت، بەڵکو هەموو جوگرافیاى سوریا بگرێتەوە، بەتایبەت ئەو دیلانەى
لە نێوان هێزەکانى سوریاى دیموکرات - هەسەدە و هێزە ئەمنییەکانى سەربە حکومەتى
سووریا هەن، لە پرۆسەیەکى شەفافدا ئاڵوگۆڕ بکرێن".
ئەنجوومەنەکە باسى لەوەشکردووە، چارەسەرى دۆسیەى دیل و دەستبەسەرەکان
کارێکى لە پێشینەى نیشتمانییە و دەبێتە هۆى پاراستنى ئاشتى کۆمەڵایەتى و هەوڵێکى
نوێیە بۆ هاوبەشى و سازانى نیشتمانى.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ حکومەتى سوریا 61 دیلى پاسەوانى نیشتمانیى
دروزەکانى ئازادکرد و پاسەوانى نیشتمانیى دروزەکانیش 25 دیلى هێزە ئەمنییەکانى
سوریایان ئازاد کرد، کە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانى نێوان هەردوولا لە هاوینى ڕابردوو
دەستگیرکرابوون.
PM:04:30:27/02/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت