پاكستان و ئه‌فغانستان، به‌راوردێك له نێوان توانا سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوو وڵاته‌كه
وێستگەنیوز-
له ماوه‌ی شه‌وی رابردوودا، شه‌ڕی سه‌ر سنووری نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان، تووند بووه و هه‌ر لایه‌كیان باس له زیانی گیانی گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن و وه‌زیری به‌رگری پاكستان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی "له شه‌ڕێكی كراوه‌دایه" له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ی.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لە لەندەن، ده‌ركه‌وتووه پاكستان له رووی هێزی سه‌ربازی و جبه‌خانه‌وه، له ئه‌فغانستان باڵاده‌ستتره.
هێزه چەکدارەکانی پاکستان، خاوەن تایبەتمەندییەکی باشن لە بواری به سه‌ربازكردن و پاراستنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان. كه‌ره‌سته و چه‌كی ده‌ستی سه‌ربازه‌كانی پاكستان، كه‌ره‌سته و چه‌كی (چین)ین و چین هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی به‌رگری پاكستانه.
تا ئێستا ئێسلام ئاباد هێشتا بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە بەرنامە ئه‌تۆمییه سه‌ربازییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ نوێکردنەوەی كه‌شتیگه‌له ده‌ریاییه‌كه‌ی و هێزه ئاسمانییەکانی.
ئه‌مه له كاتێكدایه، توانای هێزە چەکدارەکانی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان، له پاشه‌كشه‌دایه، هەروەها تواناكانیان بۆ بەکارهێنانی ئەو کەرەستە بیانییانەش کەمبووەتەوە کە بزووتنەوەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا، کاتێک گەڕایەوە سەر دەسەڵات، دەستی بەسەردا گرتبوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانپیانه‌نانی نێوده‌وڵه‌تی به حكومه‌ته‌كه‌ی تالیباندا، كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر پڕچه‌ككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سوپای ئه‌فغانستان هه‌یه.
ئه‌ندامه‌كان
ژماره‌ی ئه‌ندامه چالاكه‌كان له هێزه‌كانی سوپای پاكستان ده‌گاته 660 هه‌زار ئه‌ندام، له‌وانه 560 هه‌زاریان ئه‌ندامی سوپان، 70 هه‌زاریان هێزی ئاسمانین، 30 هه‌زاریان هێزی ده‌ریایین.
كه‌چی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان كه سه‌ر به تالیبانه، ناگاته 172 هه‌زار ئه‌ندامی چالاك. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌كه رایگه‌یاند پلانی هه‌یه ژماره‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی بۆ 200 هه‌زار به‌رزبكاته‌وه.
ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی و تۆپخانه
پاکستان خاوەنی زیاتر لە ٦ هەزار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی زرێپۆش و زیاتر لە 4 هه‌زار و 600 تۆپخانه‌یه.
هێزەکانی ئەفغانستان خاوەنی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی زرێپۆشن، لەوانە ژماره‌یك تانک/ ده‌بابه‌ی سەردەمی سۆڤیەت و ژماره‌یه‌ك زرێپۆش و بارهه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیكی ژێر ئاو، بەڵام به وردی نازانرێت ژماره‌یان چه‌نده. هه‌روه‌ها به وردی ژماره‌ی تۆپخانهكهشی نازانرێت چه‌نده كه لانی كه‌م سێ جۆر تۆپهاوێژ له‌خۆده‌گرێت.
هێزی ئاسمانی
پاکستان خاوەنی هێزێكی ئاسمانییه كه ٤٦٥ فڕۆکەی جەنگیی و زیاتر لە ٢٦٠ هه‌لیکۆپتەر له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه هه‌لیكۆپته‌ری فره ڕۆڵ و هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و هه‌لیكۆپته‌ری گواستنه‌وه.
ئەفغانستان هیچ فڕۆکەیەکی جەنگی و هێزی ئاسمانی نییه شایه‌نی باسكردن بێت. ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه لانی كه‌م 6 فڕۆكه‌ی هه‌یه، هه‌ندێك له‌و فڕۆكانه هی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تن. هه‌روه‌ها خاوه‌نی 23 فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره، به‌ڵام نازانرێت له‌و ژماره‌یه، چه‌ندیان به كه‌ڵكی به‌كارهێنان و فڕین دێت.
چه‌كی ئه‌تۆمی
پاكستان خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه و 170 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌فغانستان خاوه‌نی هیچ جۆره چه‌كێكی ئه‌تۆمی نییه.
PM:12:40:27/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 3384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت