به‌لێشاو هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌گاته ئیسرائیل
وێستگەنیوز-
ماڵپه‌ڕی "واڵا"ی ئیسرائیل، به پشتبه‌ستن به سەرچاوەیەکی ئەمنی لە تەلئەبیب، ئاشكرای كرد ژمارەی ئه‌و سەرباز و ئەفسەرانه‌ی ئه‌مریكا كه له ئیسرائیل بڵاوبوونه‌ته‌وه، تابێت له زیادبووندایه. ئەمەش لە چوارچێوەی زیادكردنی ئاماده‌كارییكان دێت بۆ ئه‌گه‌ری روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئیران.
سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە، ماوەیەکە هاتنی به لێشاوی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا، ژمارەکان زیاتر بەرزببنەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری پەرەسەندنی سیناریۆکان دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، لەڕووی ژێرخان و پاڵپشتی لۆجستییەوە، لەوانەش ڕێکخستن و دابینکردنی وزە و خۆراک و هەماهەنگی له پێناو ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن.
لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، ئاژانسی "بلومبێرگ "بڵاویکردەوە، یەکەم فرقه‌ی ئەمریکی تایبەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ کە بە "تیمی كاری سکۆڕپیون" ناسراوە، ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ بەشداریکردن لە هەر هێرشێکی چاوه‌ڕوانكراو بۆ سەر ئێران، ئەگەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ فەرمان دەربکات.
ئەم فیرقه‌یه لە ساڵی ٢٠٢٥ دامه‌زراوه، وەک بەشێک لە گەورەترین گردبوونه‌وه‌ی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ساڵی ٢٠٠٣وە، بە ئامانجی زیادکردنی فشارەکان لەسەر تاران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
لەلایەکی دیکەوە، راپۆرته‌كه‌ی پێگەی "واڵا" بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ی‌و ئێس ئێس جیراڵد فۆرد، دوای ئه‌وه‌ی کەنداوی سودا لە دوورگه‌ی كریت به‌جێهێشت، لە کەناراوەکانی ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە و پێشبینی ده‌كرێت بگاته به‌نده‌ری حه‌یفا و له‌وێ له‌نگه‌ربگرێت.
AM:11:31:27/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت