عه‌راقچی: پێشكه‌وتنی به‌رچاو له دانوستان به‌دیهاتووه و نزیكبووینه‌ته‌وه له رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی شوباتی 2026 عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له جنێڤ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له دانوستانه‌كان پێشكه‌وتنی باش به‌دیهاتوون و له رێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه.
عه‌راقچی له‌دوای كۆتاییهاتنی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له جنێف له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئێران روونیكرده‌وه كه:
*ئه‌م گه‌ڕه یه‌كێك بوو له جددیترین و درێژترین گه‌ڕه‌كانی دانوستان.
*گفتوگۆكان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجام دران بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
*گه‌ڕی ئه‌مڕۆ یه‌كێك بوو له درێژترین و جددیترین گه‌ڕه‌كانی مێژووی دانوستانه‌كان و پێشكه‌وتنی باش له‌م كاتژمێره چڕانه‌دا هاته ئاراوه، چ له بواری ئه‌تۆمی و چ سه‌باره‌ت به سزاكان.
* هەردوولا لە هەموو کاتێک زیاتر جیدیین بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی و بۆچوونه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ندێك بابه‌تی گرنگ لێكنزیك كرانه‌وه.
*گه‌ڕی داهاتووی دانوستانه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ئه‌نجام ده‌درێن دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئاماده‌كاری په‌یوه‌ست به دانوستانه‌كان كۆتاییان پێدێت.
*له‌م كاتژمێره درێژانه‌ی گفتوگۆكاندا، پێشكه‌وتنی باشمان به‌ده‌ستهێنا و به شێوه‌یه‌كی جددی له بنه‌مانی رێككه‌وتن نزیكین.
PM:11:20:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت