وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا جددی بوون و پێشنیازی گرنگ ئاڵوگۆڕ كران
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زانیاری ده‌رباره‌ی گه‌ڕی نوێی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له جنێڤ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ردوولا به جددی بۆچوونه‌كانیان خستووه‌ته روو، به‌ڵام لێدوانی ناكۆك و دژبه‌یه‌كی به‌رپرسانی واشنتۆن وێنه‌یه‌كی ته‌مومژاوییان سه‌باره‌ت به جددیبوونی ئه‌مریكا دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26ی شوباتی 2026، ئیسماعیل به‌قایی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژانه‌مه‌وانی له جنێڤ، رایگه‌یاند كه:
*شاندی دانوستانكارمان گفتوگۆیه‌كی چڕ و پڕی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ كاتژمێر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام دا.
*كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شانشینی عوممان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌ڕێوه چوو.
*هه‌ردوو تیمی دانوستانكاری ئه‌مریكی و ئێرانی، دید و بۆچوونه‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی جددی خسته روو.
*له میانه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین پێشنیار گه‌ڵاڵه كراون.
*هه‌ندێك له‌و پێشنیارانه پێویستیان به‌وه‌یه كه راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییه‌كان له پایته‌خته‌كان بكرێت پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر بدرێت.
*لێدوانی دژ به یه‌ك له لایه‌ن هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكییه‌وه ده‌بیسترێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی گومانكردن له ئاستی جددیبوونیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
*هه‌ڵوێسته‌كانمان جێگیر و نه‌گۆڕن. هیوادارین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ردوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی،"به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی" و "هه‌ڵگرتنی سزاكان"، درێژه‌یان پێ بدرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پشتڕاستی كرده‌وه كه بڕیاره له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 6ـی ئێواره به كاتی جنێڤ، كه ده‌كاته‌ی نزیكه‌ی كاتژمێر 8ـی ئێواره به كاتی كوردستان، دانوستانه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه.
PM:05:42:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت