پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه فڕۆكه‌ی تارمایی ئه‌مریكی بۆ ئیسرائیل دەنێردرێت
وێستگەنیوز-
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مریكی، رایگه‌یاند ئه‌مریكا، له هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌دا، سێ فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری له جۆری ئێف 22ی ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كردووه.
ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر، له‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل بڵاوبكرێته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌ركی سه‌ربازی، له حاڵه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، جێگیرکردنی ئەم فڕۆکە جەنگییانە، لەم هەفتەیەدا، توانای زیاتر بە واشنتۆن دەدات بۆ پاراستنی خاکی ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون، له ئه‌گه‌ری هەر جۆرە تۆڵەسەندنەوەیەک، ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، به‌رده‌وامبوو له هێرشكردنه سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، له هه‌مانكاتدا توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێرشبردن، لەکاتی پێویستدا، بەرزتر دەکاتەوە.
داتاكانی تایبه‌ت به پێگه‌ی فڕینی فڕۆكه‌كان و كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی، ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌مه یه‌كه‌مجاره، ئه‌م جۆره فڕۆكه پێشكه‌وتووه، له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئه‌مریكا و له بارودۆخێكی هه‌رێمایه‌تی پڕ گرژی و ئاڵۆزیدا، بڵاوبكرێنه‌وه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌كی جێگای سه‌رنجه. چونكه ئه‌م فڕۆكه شه‌ڕكه‌رانه، هه‌نارده‌ی هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌كراون و به‌كارهێنانیان سنورداره و تایبه‌ته به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی سه‌ر به واشنتۆنه.
به گوێره‌ی زانیارییە بەردەستەکان، 12 فڕۆکەی جەنگی، لە بنکەی کاتی خۆیان لە بەریتانیا، هەڵفڕین و هەندێکیان به فیعلی گەیشتوونەتە ئیسرائیل.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌م جموجووڵه‌یان، به مانۆڕی سه‌ربازی هه‌ستیار وه‌سفكرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، له كاتی قسه‌كردنیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، رازی نه‌بوون ناسنامه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
AM:10:17:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت