گه‌وره‌ترین فڕۆكه هه‌ڵگری ئەمریکی له جیهاندا گه‌یشته یۆنان
وێستگەنیوز-
فڕۆكه‌هه‌ڵگری جیراڵد فۆرد، کە گەورەترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکییە لە جیهاندا، کەشتیی USS Gerald R. Ford، گەیشتە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە كه‌نداوی سودا له دورگه‌ی كریتی یۆنانی.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، کەشتییە هەڵگرەکە لە ڕێگادایە بۆ ئەوەی په‌یوه‌ندی به هێزه سەربازییه گەورەكه‌ی ئەمریکاوه بكات كه لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆكراونه‌ته‌وه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، كاتێك له ساڵی ڕابردوودا، فەرمانی هێرشکردنە سەر ئێرانی دا، هەڕەشەی خۆی بۆ تاران دووپاتکردەوە، ئەگەر تاران نەگاتە ڕێکەوتنێکی نوێ لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی، کە گەلانی ڕۆژئاوا ترسیان هەیە ئامانجی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بێت، ڕێوشوێنی سەربازیی زیاترده‌گرێته‌به‌ر.
بەگوێرەی فۆتۆگرافەرێکی ئاژانسی فرانس پرێس، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە، ڕۆژی دووشەممە گەیشتووەتە دوورگە یۆنانییه‌كه.
دامەزراوەی پشتیوانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە كه‌نداوی سۆدا، نزیکەی 1000 سه‌ربازی تێدایه كه به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی كارده‌كه‌ن. لەنێویاندا ئەندامانی سەربازی چالاک، کارمەندانی مەدەنی ئەمریکا، ستافی ناوخۆیی، بەڵێندەران و خێزانەکانیان.
لە ئێستادا واشنتۆن زیاتر لە 12 کەشتی دەریایی هەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون، لەوانە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Abraham Lincoln و نۆ کەشتی تێكشكێنه‌ر و سێ کەشتی شەڕکەری کەنار دەریاکان.
پێشتر زۆر به ده‌گمه‌ن، دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە یەک کاتدا، لە ناوچەکەدا بوون و هەریەکەیان دەیان فڕۆکەی جەنگی و هەزاران دەریاوانی هه‌ڵگرتووه.
کەشتیی USS Gerald R. Ford چییە؟
کەشتیی USS Gerald R. Ford گەورەترین کەشتی جەنگییە کە تا ئێستا دروستکراوە، درێژییەکەی ٣٣٧ مەتر و پانییەکەی ٧٨ مەتر و بەرزییەکەی ٧٦ مەتر دەبێت. كاتێك به ته‌واوه‌تی بارده‌كرێت، كێشی ده‌گاته نزیكه‌ی ١٠٠ هەزار تۆن.
ئه‌م كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگره، له‌سه‌ر ناوی ٣٨ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جیراڵد فۆرد ناونراوه، جیراڵد فۆرد پێشمەرگەیەکی دێرینی هێزی دەریایی ئه‌مریكا بوو، به‌شداری لە جەنگی دووه‌می جیهانیدا كردووه.
ئەم پۆلە نوێیەی کەشتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر، بۆ ئەوە دروستکرا، تا له هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، شوێنی کەشتییە كۆنه‌كان بگرێته‌وه، له جۆری "ئینتەرپڕایز" و "نیمیتز".
ساڵی 2008 داوا له كۆمپانیای "نیو پۆرت نیوز" كرا ئه‌م كه‌شتییه دروست بكات و ساڵی 2016 دروستكردنی كه‌شتییه‌كه ته‌واوكرا و راده‌ستی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كرا.
كشتییه‌كه ساڵی 2017 به كرده‌یی چووه بواری كاركردنه‌وه. به‌ڵام ته‌نها له ساڵی 2023، یه‌كه‌م گه‌شتی خۆی ده‌ستپێكرد.
ئەم کەشتییە بە شێوەیەک دروستکراوە، تێچووی دروستكردنی كه‌متره و به شێوەیەکی کاراتر ئیشده‌كات، نزیکەی ٧٠٠ ئەندامی تیمی کەشتییەکە ئیشپێده‌كه‌ن، دەتوانێت 4 هه‌زار و 540 كه‌س هه‌ڵبگرێت، هەروەها تەکنەلۆژیای نوێی تێدایە بۆ کەمکردنەوەی كاروباری چاودێریکردن و چاککردنەوە.
کەشتییەکە مووشەکی دژە کەشتیی له جۆری SSM و سیستەمی بەرگری RIM و سێ سیستەمی چەکی نزیک له جۆری MK-15 Phalanx CIWS هەڵدەگرێت.
لە ئێستادا سوپای ئەمەریکا 13 کەشتی جەنگی، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر كردووه و بە سەرۆکایەتی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ی‌و ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆن، لەگەڵ 9 کەشتی تێكشكێنه‌ر و 3 كه‌شتی شه‌ڕكه‌ری كه‌نار ده‌ریاكان.
جگە لەوە ئەمریکا، پۆلێكی زه‌به‌لاحی فڕۆكه‌ی ئاسمانی ناردووه‌ته ناوچه‌كه کە بریتین لە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی گواستنەوە و فڕۆکەی سووتەمەنی.
AM:11:58:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت