عەباس عێراقچی: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نزیکە

‌عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

وێستگەنیوز_
لە مایەنەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران و دانوستانەکاندا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکیدا دەڵێت، "ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نزیکە"

ئەمڕۆ سێشەممە، 24-2-2026 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە زنجیرە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، تێڕوانینی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە جنێڤ خستەڕوو، جەختی لەسەر پێویستیی گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە کردەوە.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، بە پشتبەستن بەو لێکتێگەیشتنانەی لە خولی رابردوودا بەدەستهاتوون، ئێران دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا لە جنێڤ دەستپێدەکاتەوە.
 
عێراقچی راشیگەیاند، "ئێمە بە ویستێكی بەهێزەوە دەچینە نێو دانوستاندنەکان بۆ بەدەستهێنانی رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ، ئەوەش لە کورتترین کاتی گونجاودا." 
 
 
ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا دەرفەتێکی مێژوویی هاتووەتە پێش بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی بێوێنە، کە نیگەرانییەکانی هەردوولا بڕەوێنێتەوە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدیبهێنێت.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کردووە، "رێککەوتن نزیکە و دەکرێت پێی بگەین، بەڵام تەنیا بەو مەرجەی خاڵی لەپێشینەی تەواو بدرێت بە رێگەی دیپلۆماسی."


PM:10:08:24/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت