زێلێنسکی بۆ ترهمپ: لهگهڵ ئێمه بمێنهرهوه
وێستگهنیوز –
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە سەروبەندی چوارەمین ساڵیادی شەڕی ئۆکرانیا، داواکارییەکی نوێی، ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن لە کیێڤ، زێلێنسکی ڕایگەیاند پێویستە ئەمریکا "لەگەڵ وڵاتێکی دیموکراتدا بوەستێت کە دژی یەک کەس شەڕ بکات. چونکە ئەو کەسە شەڕە".
سەرۆکی ئۆکرانیا دهڵێت: "ئەگەر بەڕاستی بیانەوێت پوتین بوەستێنن، ئەمریکا زۆر بەهێزە".
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا ئایا پێتوایە ترەمپ فشارێکی پێویست دەخاتە سەر پوتین، زێلێنسکی لە وەڵامدا وتی: "نەخێر".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناتوانین هەموو ئەو شتانەی کە دەیەوێت پێیبدهین، چونکە ئهو دەیەوێت ئێمە داگیربکات. ئەگەر هەموو ئهو شتهی پێبدهین كه دهیهوێت، ئهوا ئێمه هەموو شتێک لەدەست دەدەین، دواتر خەڵک یان دەبێت هەڵبێن یان پەیوەندی بە ڕووسەکانەوە بکەن".
شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٢ دەستیپێکرد و لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە, کوشندەترین ململانێیە لە ئەوروپا.
AM:10:36:24/02/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت