"روحانی سه‌ركردایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی كرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خامنه‌یی"
وێستگه‌نیوز -
رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند كه پێش ئه‌وه‌ی له مانگی رابردوو، خۆپیشاندانه‌كان تاوبسێنێ و بگاته لووتكه، ئێران هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی نه‌رمی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێرانه‌وه رێكخرابوو.
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "لۆ فیگارۆ"ی فه‌ره‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئێران، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه "عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئێران، له ناو دڵێ بازنه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی، كراوه‌ته ئامانج و به‌نیازی دوورخستنه‌وه‌ی بوون. ئه‌م كاره به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن روحانی و پێش هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنه‌كه‌ی رۆژانی 8ی و 9ی كانوونی دووه‌می رابردوو، به‌ڕێوه‌چووه كه تێیدا خۆپیشاندانه‌كان گه‌شتبووه لووتكه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، روحانی پلانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیار له حكومه‌ته‌كه‌ی پێشتر جێبه‌جێ كردووه، له‌وانه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پیاوانی ئاینی شاری قوم و كه‌سایه‌تی نزیك له سوپای پاسداران، ئامانج له كوده‌تاكه، دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی بووه له بازنه‌ی دروستكردنی بڕیار.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه شكستی هێناوه، چونكه نه‌یانتوانی پاڵپشتی عه‌لی لاریجانی به‌ده‌ستبێنن كه له مانگی ئابی ساڵی رابردوودا، كرایه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی. هاوكات به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، سه‌رۆكی ئێستا مه‌سعوود پزیشكیان، له داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه دوور خرابووه‌وه، له پێناو ئه‌وه‌ی پلانه‌كه ئاشكرا نه‌بێت.
به‌ڵام دوای ئاشكرابوونی ئه‌و پلانه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، روحانی و زه‌ریفیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، له ماڵه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه ریفۆرمخوازه‌كانی نزیك له‌و دووانه، به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران و دواتر ئازاد كران.
هه‌موو ئه‌م زانیاریانه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران، به‌وه‌ی لاریجانی پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، پێی راگه‌یه‌نرا له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی خامنه‌یی تووشی هه‌ر خراپه‌كارییه‌ك بوو، ئه‌و به‌رپرسیاره‌تی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بگرێته ئه‌ستۆ، له‌و كاته‌وه لاریجانی ته‌مه‌ن 67 ساڵ، به فیعلی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات. به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه.
PM:11:05:23/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت