هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كشێته‌وه و به‌رپرسیارییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌وێت ئه‌ستۆی دیمه‌شق
وێستگه‌نیوز -
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه سوری و كوردی و دیپلۆماسیانه‌ی كه قسه‌یان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس كردووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، له خۆرهه‌ڵاتی سوریا، كۆتایی به بوونی سه‌ربازی خۆیان ده‌هێنن.
ئه‌م هه‌نگاوه حكومه‌تی سوریا، ده‌خاته به‌رده‌م ته‌حه‌دایه‌كی راسته‌وخۆ، بۆ ئیداره‌دانی دۆسێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌یدانی رێكخراوی داعش.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی سوریا، كشانه‌وه‌كه له ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكدا ته‌واو ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر زه‌وی به‌جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرۆسه‌ی كۆتاییهێنان به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 12 ساڵه، له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ماونه‌ته‌وه، ره‌نگه له نێوان سێ بۆ پێنج هه‌فته بخایه‌نێت. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی پێیوایه پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه له ماوه‌ی ته‌نها 20 رۆژدا ته‌واوده‌بێت.
پێشتر میدیاكانی ئه‌مریكا، باسیان له پلانێك كرد، تێیدا نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌رباز، له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو، ده‌كشێنه‌وه. ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی چۆڵكردنی هه‌ندێك بنكه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویكردنی هێزه‌كانی حكومه‌ت بۆ ناوچه‌یه‌كی فراوان كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دا بوون و هه‌سه‌ده ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی هێز و دامه‌زراوه‌كانی، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریادا.
شرۆڤه‌كاران پێیانوایه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌وانه‌یه له ناوچه‌كانی جه‌زیره و گونده‌واره‌كان، بۆشاییه‌كی ئه‌منی دروست بكات، به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی ره‌قه و دێره‌زۆر و به‌شێك له حه‌سه‌كه، ئه‌و ناوچانه‌ی، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك چالاكی شانه‌كانی رێكخراوی داعشی به‌خۆیه‌وه بینی.
لای خۆیه‌وه عامر ئه‌لسه‌به‌یله، شاره‌زای بواری ئه‌منی پێیوایه، كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان، گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی شه‌ڕی داعش بۆ حكومه‌تی سوریا، پشتڕاست ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی پاڵپشتی ئاسمانی، به‌بێ ئاماده‌بوونی ڕاسته‌وخۆی هێزی زه‌مینی.
واشنتۆن ساڵی 2014، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، هێزه‌كانی له سوریا و عێراق جێگیر كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، ناوچه‌یه‌كی فراوانی له هه‌ردوو وڵاته‌كه كۆنترۆڵكرد و دواتر له ساڵی 2019 توانرا له رووی مه‌یدانییه‌وه، شكست به رێكخراوه‌كه بهێنرێت.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌واوبوونی كشانه‌وه‌كه، پرسیاره‌كانی تایبه‌ت به توانای هێزه‌كانی سوریا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه و ڕێگریكردن له هێرشه‌كانی داعش، له ناوچه بیابانییه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، ده‌خرێنه‌ڕوو. ئه‌م قۆناغه بۆ دیمه‌شق، وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی ئه‌منی ده‌بینرێت.
PM:09:18:23/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت