زیلینسكی: پوتین به راستی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌ستپێكردووه
وێستگەنیوز-
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "بی بی سی" به‌ریتانی رایگه‌یاند ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسییه‌كه‌ی، به راستی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌ستپێكردووه.
زێلێنسکی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، لە کیێڤەوە پێش چوارەمین ساڵیادی شەڕی ئۆکرانیا، قسەی کرد و وتی تێڕوانینی ئەو بۆ ململانێکان، جیاوازە لە تێڕوانینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنەکەدا کە درەنگانی یەکشەممە بە کاتی لەندەن پەخشکرا، ده‌ڵێت: ئێمە سه‌باره‌ت به "جه‌نگی سێیه‌می جیهانی" كه پێموایه پوتین ده‌ستی پێكردووه، بۆچوونی جیاوازمان هەیە، پرسیارەکە ئەوەیە رووبه‌ری ئه‌و خاكه چه‌نده كه پوتین ده‌یه‌وێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت و چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك دەتوانرێت بوەستێنرێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ده‌ڵێت: "ڕووسیا دەیەوێت ژیانێكی جیاواز بەسەر جیهاندا بسەپێنێت و ئەو ژیانه بگۆڕێت کە خەڵک بۆ خۆیان هەڵیانبژاردووە. بۆیە من باوەڕم وایە، لە مێژە باوەڕم وایە، پوتین دەستی بەم شەڕە کردووە و ئێمەش ڕێگری دەکەین لەوەی ببێتە جەنگی سێیه‌می جیهانی به‌رفراوان".
هەروەها ڕایگەیاند بۆ زامنكردنی گه‌ره‌نتی ئه‌منی باوه‌ڕپێكراو، پشت بە ئەمریکا ده‌به‌ستێت و ته‌نها پشت به ئیداره‌ی تره‌مپ نابه‌ستێت.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا، ئایا متمانەی بە هاوتا ئەمریکییەکەی هەیە، زێلێنسکی وتی "وەک سەرۆک، ئێمە هه‌ر یه‌كه‌مان ماوه‌یه‌كی دیاریكراو سه‌رۆكی وڵات ده‌بین. ئێمە بۆ نمونه گەرەنتیمان بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ ده‌وێت. ئێمه پێویستمان به کۆنگرێسه، سه‌رۆكه‌كان دەگۆڕدرێن، بەڵام دامەزراوەکان دەمێننەوە".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئامانجی درێژخایه‌نی ئێمه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و خاکه‌یه که له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه له لایه‌ن روسیاوه داگیركراوه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و سنورانه‌ی ئۆكرانیا كه له ساڵی 1991 و له كاتی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌دا ده‌ستنیشانكراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌مه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته و له ئێستادا ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی له ئارادا نییه، ئه‌نجامدانی ئه‌وه له ئەمڕۆدا، واته له‌ده‌ستدانی ژیانی خه‌ڵكانێكی هێجگار زۆر، ملیۆنان خه‌ڵك، چونكه سوپای روسیا، سوپایه‌كی گه‌وره‌یه و ئێمه باجی ئه‌م جۆره هه‌نگاوه ده‌زانین و خه‌ڵكی پێویستمان بۆ ئه‌وه نییه، هه‌روه‌ها بڕی پێویستمان له چه‌ك و جبه‌خانه نییه، ئه‌مه ته‌نها پشت به ئێمه نابه‌ستێت، به‌ڵكو پشت به هاوبهشهكانیشمان ده‌به‌ستێت".
PM:12:41:23/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت