راپۆرتێك نییهتی ترهمپ بهرامبهر به ئێران ئاشكرا دهكات
وێستگەنیوز-
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و بهڕێوهچوونی سست و لهسهرخۆی دانوستانهكان، راپۆرتێکی ڕۆژنامهی نیویۆرک تایمز، نییهتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر تاران ئاشکرا دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ترەمپ بە ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر هەوڵی دیپلۆماسی یان هەر هێرشێکی پێشوەختەی ئەمریکا، نەبنە هۆی ئەوەی ئێران وەڵامی داواکارییەکانی بداتەوە، بۆ وازهێنان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئەوا لە چەند مانگی داهاتوودا، بیر لە دەستپێکردنی هێرشێکی فراوانتر دەکاتەوە، بە ئامانجی ناچارکردنی سەرکردەکانی وڵات بۆ دەستلەکارکێشانەوە لە دەسەڵات.
هەرچەندە تائێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان، لە وتوێژەکانی ئیدارەی ئەمریکا، ئاماژە بەوە دەکەن ترەمپ حهز دهكات له چهند رۆژی داهاتوودا، هێرشێكی پێشوهخته ئهنجامبدات، تاكو سەرکردەکانی ئێران، ڕازیبن لهوهی واز له تواناكانی خۆیان بۆ دروستكردنی چەکی ئەتۆمی بێنن.
ئهو ئامانجانهی بۆ لێدان دهستنیشان كراون، بریتین لە بارەگاکانی سوپای پاسدارانی ئێران، شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران و شوێنەکانی بەرنامەی مووشەکی بالیستیک.
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ کۆببنەوە، پێدەچێت ئهمه دواههمین دانوستانبێت بۆ ڕێگریکردن لە ململانێی سەربازی. بەڵام ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، ئهوا ترەمپ بیر لە بژاردەکانی دیكه دكاتهوه.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ترەمپ بە ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر دیپلۆماسی نەیتوانی تاران ڕازی بکات بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی، ئەوا لهم ساڵدا دەرگا بەڕووی ئەگەری هێرشی سەربازی دەکاتەوە کە ئامانج لێی ڕووخانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئێرانە.
بەڵام تەنانەت لەناو ئیدارەی ئەمریکاشدا، گومان دهكرێت ئهو ئامانجه، تهنها له رێگهی هێرشی ئاسمانییهوه بهدیبێت. ئهگهرچی دوو كهشتی فڕۆكه ههڵگر و دهیان فڕۆكهی شهڕكهر و موشهكهاوێژ و فڕۆكهی گهیاندنی سووتهمهنی، له نزیك ئێران كۆبوونهتهوه.
چەند ڕۆژێک لهمهوبهر، ترامپ لە ژووری ئۆپهراسیۆنهكانی کۆشکی سپی، پلانەکانی بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران تاوتوێ کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە، دان کین سەرۆک دهستهی ئەرکانی هاوبەش، جۆن ڕاتکلیف بەڕێوەبەری سی ئای ئەی،و سوزی ویلمز سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی بەشداربوون.
لە میانی دیدارەکەدا ترەمپ فشاری خستە سەر کاین و ڕاتکلیف، بۆ ئەوەی ڕای خۆیان لەسەر ستراتیژی گشتی بەرامبەر ئێران بخەنەڕوو، بەڵام هیچ کامیان باسی هەڵوێستێکی دیاریکراویان نەکرد.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کاین باسی لەوە کردووە کە سوپا دەتوانێت لەڕووی ئۆپەراسیۆنەوە چی بکات. لەکاتێکدا ڕاتکلیف پێی باش بووه باسی دۆخی ئێستای سەر زەوی و ئەگەری دەرئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنە پێشنیار کراوەکان بکات.
AM:10:44:23/02/2026
ئهم بابهته 500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت