وادەی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دیاریکرا
وێستگەنیوز-
بڕیارە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەبچێت.
بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان ئاشکرایکرد، رۆژی پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بە نێوەندگیری عوممان بەڕێوەبچێت.
شاندەکەی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێت و لایەنی ئەمریکیش بە نوێنەرایەتی ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، راوێژکارانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبن.
دوو گەڕی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عوممان لە مەسقەت و جنێڤ بەڕێوەچووە بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا بێت دانوستانەکان باش بوون، بەڵام سەڕەڕای ئەمە ئەمریکا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و کۆکردنەوەی هێز و کەشتی و فرۆکەی جەنگی لە نزیک ئێران، هەروەها سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئەگەر گفتوگۆکان سەرکەوتوو نەبن بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکاتەوە".
AM:09:35:23/02/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت