داعش هانی ئه‌ندامه‌كانی ده‌دات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌ته تازه‌كه‌ی سوریا بكه‌ن
وێستگەنیوز-
رێكخراوی داعش، له میانه‌ی نامه‌یه‌كی ده‌نگی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه، هانی ئه‌ندامه‌كانی ده‌دات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌ته نوێكه‌ی سوریا بكه‌ن، نامه‌كه دوێنێ شه‌ممه 21ی شوباتی 2026، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌وه یه‌كه‌م نامه‌یه، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، به ناوی وته‌بێژه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌بو حهزیفهی ئه‌لئه‌نساری، وته‌بێژی رێكخراوه‌كه، له نامه دهنگییهكهیدا ده‌ڵێت، "رژێمی نوێی سوریا به حكومه‌ته عه‌لمانییه‌كه‌ی و سوپا نهتهوهییهكهیهوه، كافر و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن. دوای ئیمان، هیچ شتێك له‌وه واجبتر نییه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكرێت، تاكو خاكی شام له چنگیان ده‌ربهێنرێت. له‌سه‌ر سه‌ربازانی شام پێویسته، به تووندی به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه".
ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محمد جولانی، دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا، لە کانونی یەکەمی ساڵی 2024 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
ئه‌حمه‌د شه‌رع، لە ئیدلیبەوە، بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كه له به‌ره‌ی نوسره‌وه هه‌ڵقوڵابوو و دواتر لێیان جیاده‌بێته‌وه، سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکی گروپه ئۆپۆزسیۆنەکانی کرد.
له دوای رووخاندنی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، شه‌رع وازی له رابردووه توونده‌كه‌ی خۆی هێنا و بووه سه‌رۆكی سوریا و له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قبوڵكراوه، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
سوریای نوێ له ساڵی 2025، به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، چووه رێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش.
رێكخراوی داعش، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014، كۆنترۆڵی ناوچه‌یه‌كی فراوانی له سوریا و عێراق كرد، پاشان دووچاری كۆمه‌ڵێك شكست و دۆڕانی یه‌ك له دوای یه‌ك بووه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 2019، له سوریا تێكشكێنراو شكستی پێهێنرا. به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كشاونه‌ته‌وه بۆ بیابان و گونده‌واره‌كانی سوریا و له‌و ناوچانه بڵاوبوونه‌ته‌وه، ماوه ماوه هێرشی خوێناوی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مریكا چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه، له سوریا، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی رێكخراوه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا جارجاره، ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی دژ به شانه نووستووه‌كانی رێكخراوه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، هێزه‌كان حكومه‌تی سوریا، چوونه ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كاندا بوون. ئه‌مه‌ش پرسیارێكی زۆری ده‌رباره‌ی ئه‌ندامانی داعش ورژاند كه له گرتووخانه‌كاندا بوون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ڕێوه‌ده‌بران.
له مانگی شوبات، هێزه‌كانی واشنتۆن زیاد له 5 هه‌زار و 700 ده‌ستگیركراو كه گومانیان لێده‌كرا سه‌ر به رێكخراوی داعش بن، له سوریاوه گواسته‌وه بۆ عێراق.
AM:11:48:22/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت