ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سی ئای ئه‌ی: تره‌مپ پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت دوو شه‌ممه یان سێشه‌ممه هێرش بكاته سه‌ر ئێران
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 22ی شوباتی 2026، چالاكوانان ڤیدیۆیی جۆن کیریاکۆی ئەفسەری پێشووی سی ئای ئەییان بڵاوکردەوە، تیایدا باس لەو زانیاریانە دەکات کە بە وتەی خۆی، لە هاوڕێیەکی وەرگرتووە ئەفسەری پێشووی سی ئای ئەیە، ئاماژەیە بۆ ئەوە ده‌كات ڕەنگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە، هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.
بە گوتەی کیریاکۆ، هاوڕێکەی ئاگاداری کردۆتەوە "بڕیار دراوە بۆ دەستپێکردنی هێرش"، ئاماژەی بەوەشکرد "ترەمپ پێشتر وادەی 10 ڕۆژی دابوو بە تاران، بۆ قبوڵکردنی ئەو پێشنیارانەی پەیوەستن بە کۆتاییهێنان بە بەرنامەی مووشەکی بالیستیک و ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و وەستاندنی پشتیوانیکردن لە گروپەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک حەماس، حزبوڵڵا و حوسییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد" سەرۆکی ئەمریکا، پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی كتوپڕ و له‌ناكاو بنێت، واده‌یه‌كی كورت ده‌دات. ئه‌وه‌ش هه‌موان له دۆخێكی شڵه‌ژاودا ده‌هێڵێته‌وه".
لە هه‌مان ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا، کیریاکۆ به پشت به‌ستن به هه‌مان سه‌رچاوه، باس له‌وه ده‌كات "کەمپی دژە جەنگ" لەناو ئیدارەی ئه‌مریكادا، تەنها بریتین له جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس و تولسی گابارد.
لەکاتێکدا "کەمپی لایەنگری جەنگ" له ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكادا، له‌لایه‌ن وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ سەرۆکایەتی دەکرێت و وەزیری بەرگری پیت هێگسێت لەخۆدەگرێت، جگە لە ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش.
كیریاكۆ ده‌ڵێت به سه‌رچاوه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "له سه‌ره‌تای جه‌نگی عێراق، هه‌ڵوێستی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌ش، به شه‌ڕه‌كه رازینه‌بوون"، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه: "تره‌مپ له ماوه‌ی دوانزه مانگی رابردوودا، هه‌مو ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ی گۆڕیوه و ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵانه‌ی له سه‌رده‌می حومكمڕانی جۆ بایدن، ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌مویانی خانه‌نشین كردووه و ئه‌وانه‌شی له رووی سیاسییه‌وه وه‌لائیان بۆ تره‌مپ هه‌بوو، پلهكانیانی به‌رزكردووه‌ته‌وه".
AM:11:46:22/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت