نوێنەری ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: کەلەڕەقی ئێران ترەمپی سەرسام کردووە
وێستگەنیوز-
نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، کەلەڕەقی ئێران ترەمپی سەرسام کردووە، ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەری هەیە ئێران شارە گەورەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج.
ستیڤ ویتکۆڤ، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کەناڵی "فۆکس نیوز"ی راگەیاندووە، "کەلەڕەقی ئێران ترەمپی تووشی سهر سوڕمان و توڕەبوون کردووە، چونکە سەرباری هەموو فشارە سیاسی و سەربازییەکان، تاران ئامادە نییە مل بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا بدات".
ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەگەری هەیە ئێران لە ڕێگەی ئەو مووشەکانەی کە درووستیان دەکات شارە گەورەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج".
ویتکۆڤ دەڵێت، "دەبێت تاران بیسەلمێنێت کە لە خولی نوێی دانوستانەکاندا بە شێوەیەکی باش مامەڵە دەکەن".
دەشڵێت، "رەنگە ئێران هەفتەیەکی مابێت بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، بهڵام هەرگیز ڕێگە بەم کارە نادەین".
AM:10:34:22/02/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت