سهركردهی دروزهكانی ئیسرائیل: هێشتا دروزهكانی سوریا له مهترسیدان
وێستگەنیوز-
دوای حەوت مانگ لە پێکدادانی خوێناوی، لە نێوان کەمینەی دروزەکانی سوریا و هێزەکانی سەر بە حکومەت لە دیمەشق، سەرکردەی ڕۆحی دروزەکانی ئیسرائیل، موهفەق تاریف، ڕایگەیاند ئەندامانی ئەو مەزهەبە لە ناو خاکی سوریا، هێشتا لە مەترسیدان.
شێخ تاریف لەم هەفتەیە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگهیاندووه، "هێشتا دروزهكان بە تەواوی گەمارۆدراون". ئاماژەی بەوەشکرد "ڕێگەیان پێنادرێت هیچ هاوکارییەکی مرۆیی وەربگرن، لەوانە ئەو هاوکاریانەی کە ئێمە هەوڵی گەیاندنی دەدەین".
شێخ موهفەق تاریف، لە شارۆچکەی دروزی جولیس لە باکوری ئیسرائیل، له درێژهی وتهكانیدا ئاماژهی بۆ ئهوه كرد، لهوێ تائیفهی دروزهكان "ژوورێکی فریاگوزاری"یان دامەزراندووە، بۆ هەماهەنگی هەوڵەکانی فریاگوزاری بۆ دروزەکانی سوریا.
له ژوورهكه، ئاڵای ئیسرائیل و ئاڵای دروز کە پێکهاتووە لە پێنج هێڵی ئاسۆیی (سەوز، سوور، زەرد، شین و سپی)، لەسەر دیوارەکانی ژوورەکە ههڵواسراون، لەگەڵ ژمارهیهك پۆستهر بە زمانەکانی عیبری و عەرەبی کە داوای کۆتاییهێنان بە کوشتنی دروزەکانی سوریا دهكات.
شوێنکەوتوانی ئەم مەزهەبە، لە ناوچەکانی سوریا و ئیسرائیل و لوبنان و بەرزاییەکانی جۆلان، بڵاوبوونەتەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراون.
لە ١٣ی تەموزی رابردوو، لە شاری سوەیدا کە زۆرینەی خەڵکی شارهكه دروزن، شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی دروز و چەکدارانی بەدەوی دەستیپێکرد. ئهمه پێش ئهوهی هێزەکانی حکومەت دەستوەردان بكهن و پاشان چەکدارانی هۆزەکان بۆ پشتگیركردن له بهدووهكان هاتنه ناو شهڕهكهوه. لە ئەنجامی شەڕەکەدا زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، دواتر ڕێککەوتنی ئاگربەست راگهیهنرا.
لە کاتی شهڕ و پێكدادانهكان، ئیسرائیل بۆردومانی سوریای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بۆ بەرگریکردن لەم کەمینەیە کاردەکات.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەڕەکە زیاتر لە دوو هەزار کوژراوی لێكهوتووهتهوه، لە نێویاندا 789 هاوڵاتی مەدەنی دروز و " بە کورتی لەلایەن ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لەسێدارەدراون".
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی کردووە کە نزیکەی ١٨٧ هەزار کەس بەهۆی شهڕ و پێكدادان و توندوتیژییەکانەوە ئاوارە بوون.
شێخ تاریف ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا زیاتر لە 120 هەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون".
ههروهها باس لهوه دهكات، "دەست بەسەر 38 گونددا گیراوە، هەروەها ڕێگە بە گەڕانەوەی دانیشتووان نادرێت، زیاتر لە 300 زیندانی هەن کە منداڵ و ئافرەتیشیان تێدایە". بهڵام ئاژانسی فرانس پرێس نەیتوانی بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەم ژمارانە پشتڕاست بکاتەوە.
سەرەڕای ڕێکەوتنی ئاگربەست کە لە مانگی تەموزی ساڵی ڕابردوودا راگهیهنرا، بەڵام دەستڕاگەیشتن بە پارێزگای سویدا هێشتا قورسە.
دانیشتووانی شارهكه، حکومەت تۆمەتبار دەکەن بە سەپاندنی گەمارۆدان بەسەر پارێزگاکەدا، تۆمەتێک دیمەشق ڕەتیدەکاتەوە. لەو کاتەوە چەندین کاروانی هاوکاری چوونەتە ناوچەکە.
تاریف وتی: بۆچی ڕێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە گوندەکانیان، ئێمە لە ناوەڕاستی زستانداین و ئەمە ناوچەیەکی زۆر سارد و شاخاوییە.
لەگەڵ ڕێکەوتنی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموكرات لە مانگی ڕابردوودا، لەسەر تێکەڵکردنی چەکدارانی کورد و دامەزراوە مەدەنییەکان لە پێکهاتەکانی دەوڵەتدا، سوەیدا دوا ناوچەی گەورەیە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دیمەشق ماوهتهوه.
PM:09:08:21/02/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت