تێكشكێنه‌رێكی ئه‌مریكی گه‌یشته ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری "جێراڵد فۆرد"یش به‌ڕێگاوه‌یه
وێستگەنیوز-
به گوێره‌ی میدیاكان ئیسرائیل و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، تێكشكێنه‌ری ئه‌مریكی "ی‌و ئێس ئێس ماهان" گه‌یشته ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، گه‌یشتنی ئه‌م تێكشكێنه‌ره، له چوارچێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
ئه‌م ئاماده‌كارییه‌ی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ئێرانه، هه‌روه‌ها هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی دووه‌م فڕۆكه هه‌ڵگری جێراڵد فۆرد و په‌یوه‌ندیكردنی به كه‌شتی گه‌له‌كانی دیكه‌وه.
هه‌مو ئه‌مه له كاتێكدایه، ته‌كنیككارانی سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆلن، سه‌رقاڵی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و كۆتا ئاماده‌كردنی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان و سیستمی به‌رگرین، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی چاوه‌ڕوانكراو.
له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی JDNی ئیسرائیلی، بڵاویكرده‌وه، هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا، به چڕی ئاماده‌كاریی بۆ هێرشه‌كه ده‌كه‌ن و جووڵه‌یه‌كی بێ وێنه له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆلن ده‌بینرێت كه چه‌ند رۆژێكه به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران كهوتووهتهڕێ.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه‌شی فڕۆكه هه‌ڵگری جێراڵد فۆرد، له گه‌روی جه‌به‌ل تاریق په‌ڕییه‌وه و به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كهوتووهتهڕێ، تاكو په‌یوه‌ندی به‌و هێزه زهبروهشێنهوه بكات كه له ناوچه‌كه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه.
په‌یمانگای (INSS) بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تێكشكێنه‌ری ئه‌مریكی (ی‌و ئێس ئێس ماهان/ DDG-72 كه سه‌ر به فڕۆكه هه‌ڵگری جیراڵد فۆرده، كاتێك گه‌یشتووه‌ته گه‌روی جه‌بل تاریق، ژماره‌یه‌ك ئاماژه‌ی ناردووه، به‌وه‌ی هاتووه‌ته ناو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، به‌م شێوه‌یه بووه‌ته به‌شێك له گه‌وره‌ترین كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆرههڵاتی ناوه‌ڕاست، له دوای ساڵی 2003 و شه‌ڕی دژ به عێراق.
PM:10:11:20/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت