ترەمپ: پێموایە بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 20ی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ پارێزگارەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبووەوە.
سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی ئێرانەوە وتی، "ئەگەر لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نەگەیشتینە هیچ رێککەوتنێک ئەوا بیر لە ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی سنووردار دەکەمەوە".
هەر ئەمڕۆ هەینی، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "لە سێ رۆژی داهاتوودا رەشنووسی پێشنیازکراوی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی پێدەهێنین، هەروەها سەرکەوتنی هەر رێککەوتنێکی ئەتۆمی بە تەواوی پەیوەستە بە ئەمریکاوە".
PM:07:36:20/02/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت