عەباس عێراقچی: بۆ شەڕ و ئاشتی ئامادەین
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، بۆ شەڕ و ئاشتی ئامادەن، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمریکا داوای پیتاندنی یۆرانیۆمی نەکردووە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "بۆ شەڕ و ئاشتی ئامادەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە سێ رۆژی داهاتوودا رەشنووسی پێشنیازکراوی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی پێدەهێنین".
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەشکردەوە، "سەرکەوتنی هەر رێککەوتنێکی ئەتۆمی بە تەواوی پەیوەستە بە ئەمریکاوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکانی جنێڤدا داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی لەسەر خاکی ئێران نەکرد".
عێراقچی وتی، "ئێمە ئەمریکییەکان بە دوژمنی خۆمان نازانین، بەڵکو سیاسەتەکانی حکومەتی ئەمریکا بە دوژمنایەتی لەگەڵ ئێران دەزانین".
وتیشی، "بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەڕووی سەربازییەوە چارەسەر ناکرێ، بەڵکو تەنیا لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە دەبێت".
PM:04:24:20/02/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت