وۆڵ ستریت جۆرناڵ: تره‌مپ تاووتوێی وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی سنووردار له ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیر له وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی سنووردار له ئێران ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناچار به رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی بكات.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له گفتوگۆكانی ناو تیمه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ڵێت: "له‌سه‌ره‌تادا هێرشێكی گشتگیر نابێت".
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه هێرشه‌كه ره‌نگه چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی یان حكومی بكاته ئامانج و ئه‌گه‌ر تاران رێككه‌وتن ره‌تبكاته‌وه، ئه‌مریكا به هه‌ڵمه‌تێكی فراوان له‌دژی ئامانجه ئێرانییه‌كان وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه كه - له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی له واشنتۆن- تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌مریكا له ماوه‌ی ده ڕۆژدا بڕیار له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی خۆی ده‌دات ئه‌گه‌ر تاران ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان نیشان نه‌دات.
هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "شته خراپه‌كان رووده‌ده‌ن" ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ره‌تی بكاته‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن، وتیشی: "ره‌نگه پێویست بكات زیاتر بچینه پێشه‌وه، یان ره‌نگه نه‌بێت. ره‌نگه گرێبه‌ستێك بكه‌ین. له 10 ڕۆژی داهاتوودا ده‌زانرێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، تره‌مپ تاووتوێی چه‌ندین بژارده‌ی سه‌ربازی ده‌كات، له‌وانه ئۆپه‌راسیۆنێك كه هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت به ئامانجی لاوازكردنی رژێمی ئێران، یان شه‌پۆلێكی بچووكتر له هێرشه‌كان كه ته‌ركیز ده‌خاته‌سه‌ر دامه‌زراوه حكومی و سه‌ربازییه‌كان.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌ده‌ن كه هه‌ر هه‌ڵكشانێكی سه‌ربازی ره‌نگه وه‌ڵامێكی به‌رفراوانی ئێرانی لێبكه‌وێته‌وه و واشنتۆن به‌ره‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابكێشێت.
ئه‌م پێشهاتانه له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له جنێڤ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كانیان وت‌ووێژیان ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، واشنتۆن داوا ده‌كات ئێران كۆتایی به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بهێنێت و كۆت و به‌ند به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیدا بسه‌پێنێت و پاڵپشتییه‌كانی بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا رابگرێت، به‌ڵام تاران رێككه‌وتنێكی گشتگیر ره‌تده‌كاته‌وه و ته‌نها سازشكردنێكی سنووردار له‌مه‌ڕ پرسی ئه‌تۆمی پێشكه‌ش ده‌كات.
AM:10:13:20/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت