وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا: له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی سوریا ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی سوریا ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت "گشت رێكاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
ئه‌دمیراڵ زه‌كی ئاكتورك راوێژكاری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه:
*چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت پرۆسه‌ی تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به خێرایی ته‌واو بێت.
*له ئێستادا له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی ده‌كه‌ین و هه‌موو ڕێكاره پێویسته‌كان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ماندا ده‌گرینه‌به‌ر.
*سوپای توركیا پێداگرانه به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌ی له سه‌ر مانه‌وه و ئاسایشی وڵات له‌سه‌ر سنووره‌كان و ئه‌ودیو سنووره‌كان هه‌ن.
*له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنیندا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 10 چه‌كداری دیكه‌ی په‌كه‌كه خۆیان راده‌ست كردووه.
*به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له یه‌كی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ خۆیان ڕاده‌ست كردووه، گه‌یشتووه‌ته 35 كه‌س.
*كاره‌كانی دیاریكردن و له‌ناوبردنی مین و ته‌قه‌مه‌نی، هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌وت، حه‌شارگه و په‌ناگه‌كانی تیرۆریستان له ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامه.
*به تێكدانی دوو كیلۆمه‌تر تونێل له منبج، تێكڕای درێژیی ئه‌و تونێلانه‌ی له ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن له سوریا له‌ناوبراون، گه‌یشته 759 كیلۆمه‌تر.
*به سیستمی ئه‌منی پله‌به‌ندی و ڕێوشوێنی پاڵپشتیكراو به ته‌كنه‌لۆجیا، بێ‌وچان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی نایاسایی و قاچاخچێتی به‌رده‌وامه.
PM:10:44:19/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت