تره‌مپ: ئه‌م وڵاتانه زیاد له 7 ملیار دۆلاریان پێشكه‌ش به غه‌ززه كردووه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی شوباتی 2026، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی رایگه‌یاند كه وڵاتانی كازاخستان، ئازه‌ربایجان، ئیمارات، مه‌غریب، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، سعودیه، ئۆزبه‌كستان و كوه‌یت، زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلاریان، وه‌ك كۆمه‌ك و فریاگوزاری پێشكه‌ش به غه‌ززه كردووه.
تره‌مپ له میانه‌ی وته‌كه‌ی له كاتی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی، روونیكرده‌وه كه ئیندۆنیسیا، مه‌غریب، ئه‌لبانیا، كۆسۆڤۆ و كازاخستان، هه‌ر هه‌موویان، له پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له كه‌رتی غه‌ززه، هێز و پۆلیسان ره‌وانه كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "هه‌ر دۆلارێك كه خه‌رج ده‌كرێت، بۆ وه‌به‌رهێنانه له سه‌قامگیر و ئومێد به ئاینده‌یه‌كی نوێ و هاوئاهه‌نگ له غه‌ززه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ناوچه‌كه، ناوچه‌یه‌كی زیندوو و زۆر جوان و نایابه، ئه‌وه‌شی پشتڕاستكرده‌وه ئه‌م هێز و پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه، ئامانجیان مسۆگه‌ركردنی ئه‌من و ئاسایشه له ناوه‌وه‌ی غه‌ززه.
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وه‌شدا، تره‌مپ سه‌رباره‌ت به ژماره‌ی هێزه به‌شداربووه‌كان یان واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ بڵاوه‌پێكردنیان به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی، هیچ زانیارییه‌كی نه‌خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه 7 ملیار دۆلاره و وڵاتانی ناوبراو بۆ پرۆسه‌ی فریاگوزاری پێشكه‌شیان كردووه، هیچ میكانیزمێكی دیاریكراوی نه‌خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ستایشی به‌شدارییه‌كانی قاهیره و عه‌مانی كرد له پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ڕوونی كرده‌وه میسر و ئوردون "به هه‌مان شێوه هاوكارییه‌كی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازی و مه‌شق و پاڵپشتی بۆ هێزی پۆلیسی فه‌له‌ستین كه جێگای متمانه‌یه‌كی به‌رزن".
تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یهكگراتووهكان بۆ هاریكاری كاروباری مرۆیی، كار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دوو ملیار دۆلاری دیكه و ده‌ڵێت به‌م نزیكانه نه‌رویج ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی كۆده‌كاته‌وه و ژاپۆن چالاكییه‌ك بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ كۆمه‌ك به‌خشین رێكده‌خات.
راشیگه‌یاند به‌داخه‌وه كه خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وه‌رنه‌گرتووه و رایگه‌یاند هه‌موو ته‌ركیزی له‌سه‌ر "رزگاركردنی گیانی خه‌ڵكه" و پێشبینی ده‌كات چین و روسیا، له ئاینده‌دا بێنه نێو ئه‌م هه‌وڵه مرۆییه‌وه، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا رازی نه‌بوون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی ئاشتییه‌وه بكه‌ن.
PM:09:55:19/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت