ژن و مێردێكی به‌ریتانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه به‌تۆمه‌تی سیخوڕی سزادران
وێستگه‌نیوز –
ژن و مێردێكی به‌ریتانی له ئێران، له مانگی كانوونی دووه‌می 2025وه، به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ستگیركراون و سزای ده‌ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 19ی شوباتی 2026، كوڕی ئه‌و ژن و مێرده، هه‌واڵی زیندانیكردنی دایك و باوكی راگه‌یاند، ده‌ستبه‌جێ له‌نده‌ن بڕیاره‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌كرد و ده‌ڵێت: "هیچ پاساوێكی نییه".
جۆ بینیت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له كۆتایی دادگایكردنێكدا كه ته‌نها 3 كاتژمێری خایاند و رێگه به دایك و باوكم نه‌درا، هیچ به‌رگریییه‌ك له‌خۆیان بكه‌ن، سزای 10 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا".
لیدنسی و كرایگ فۆرمان كه له سه‌ره‌تای په‌نجاكانی ته‌مه‌ندان، له كانوونی دووه‌می رابردوو، له‌كاتی تێپه‌ڕینیان به شاری كرمان له ناوه‌ڕاستی ئێران و له میانه‌ی گه‌شتێكیان به دوو ماتوڕسكیل به ده‌وری جیهاندا، ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئیڤێت كۆپه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كرد كه به تۆمه‌تی سیخوڕی، ده‌رحه‌ق به‌و ژن و مێرده به‌ریتانییه ده‌ركراوه و پێیوایه "بڕیارێكی ته‌واو ترسناكه و هیچ پاساوێكی نییه".
كۆپه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "بێ ماندووبوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران، به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كێشه‌یه ده‌كه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌بینین هه‌ر یه‌ك له كرینگ و لیندسی فۆرمان، به سه‌ڵامه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ریتانیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان كۆده‌بنه‌وه".
PM:05:36:19/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت