خامنه‌یی بۆ تره‌مپ: تۆش نا‌توانیت ئێران له‌ناوببه‌یت
وێستگەنیوز-
وه‌ك وه‌ڵامێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكی له ناوچه‌كه، به‌رامبه‌ر به كه‌ناراوه‌كانی ئێران و هه‌ره‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، عه‌لی خامنه‌یی جه‌ختی له‌وه كردوه تره‌مپ ناتوانێت ئێران له‌ناوببات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی شوباتی 2026، خامنه‌یی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئازربایجانی خۆرهه‌ڵات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سوپای ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، "ته‌نانه‌ت به‌هێزترین سوپای جیهان، له‌وانه‌یه زه‌برێكی وای به‌ركه‌وێت نه‌توانێت هه‌ستێته‌وه".
هه‌روه‌ها خامه‌نه‌یی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ توانای وڵاته‌كه‌ی بۆ كردنه‌ئامانجی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كان له ژێر ئاوه‌وه، ده‌ڵێت، "له فڕۆكه‌هه‌ڵگر مه‌ترسیدارتر، ئه‌و چه‌كه‌یه ده‌توانێت له قووڵایی ده‌ریاوه، فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه بكاته ئامانج".
خامنه‌یی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "وا دیاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌رده‌وام ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه كه سوپاكه‌ی، به‌هێزترین سوپای جیهانه. به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێكجار به‌هێزترین سوپای جیهان، زه‌برێكی وای به‌ركه‌وێت چیتر نه‌توانێت هه‌ستێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خامنه‌یی ئاماژه بۆ تره‌مپ کرد و رایگەیاند، "له یه‌كێك له لێدوانه‌كانی ئه‌م واییهیدا، دانیبه‌وه‌دا نا وڵاته‌كه‌ی به درێژایی 47 ساڵ، نه‌یتوانیوه ئێران له‌ناوببات" و ئه‌و دانپیانانه‌ی به باش وه‌سفكرد و ده‌ڵێت: "من ده‌ڵێم تۆش نا‌توانیت ئه‌و كاره بكه‌یت".
خامنه‌یی سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كان كه ئێستا له ژنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌نجامه‌كانی پێشوه‌خته "هه‌ڵه و گه‌مژانه‌یه".
تره‌مپ به‌م دواییانه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی دووه‌م فڕۆكه‌هه‌ڵگری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، تاكو په‌یوه‌ندی به فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئهبراهان لینكۆلن بكات كه له ده‌ریای عه‌ره‌ب گیرساوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ دووشه‌ممه، 16ی شوباتی 2026، هۆشدارییه‌كانی بۆ ئێران دووباره كرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، له‌م گه‌ڕه نوێیه‌ی دانوستانی نێوان هه‌ردوو وڵات، نه‌گه‌یه‌شتن به رێكه‌وتن، ئه‌وا "ده‌رئه‌نجامی ترسانك" رووده‌دات.
PM:03:52:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت