ئه‌لیف شه‌فه‌ق: یاساكانی تاڵیبان ئافره‌ت له پله‌ی كۆیله داده‌نێت
وێستگه‌نیوز -
خانمه رۆماننوسی توركی ئه‌لیف شه‌فه‌ق، نووسه‌ری رۆمانی "چل رێساكه‌ی عه‌شق"، سیستمی دادوه‌ری تالیبان به "ترسناك" وه‌سف ده‌كات و پێیوایه ئه‌و سیستمه "ژنان ده‌خاته پله‌ی كۆیله و هاوسه‌ره‌كانیان ده‌گۆڕێ بۆ خاوه‌ن كۆیله".
ئه‌لیف شه‌فه‌ق ده‌ڵێت: "وڵاتانی جیهان ئه‌م رژێمه و ده‌رهاویشته‌كانی رژێمه‌كه‌یان پشتگوێخستووه" و له‌و بڕوایه‌دایه رژێمی تاڵیبان "پێشهاتێكی هێجگار مه‌ترسیداره" و ره‌خنه‌ی له بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرت به‌رامبه‌ر به تاڵیبان.
دوێنی یه‌كشه‌ممه، 15ی شوباتی 2026، ئه‌لیف شه‌فه‌ق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام رایگه‌یاند: "ئه‌م یاسایه، رێگه بۆ هه‌موو جۆره‌كانی سه‌ركوتكردنی ژنان خۆشده‌كات، له‌وانه تووندوتیژی خێزانی و ئه‌و تووندووتیژییه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر راوه‌ستاوه. بگره رێگه بۆ كوشتنی ژنان ده‌كاته‌وه".
ئه‌لیف له بڵاوكراوه‌كه‌یدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تاڵیبان كۆمه‌ڵگه‌ی بۆ توێژی جیاواز جیاواز دابه‌شكردووه، له‌وانه چینی سه‌ره‌وه و چینی خواره‌وه.
نووسه‌ری رۆمانی چل یاساكه‌ی عه‌شق، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تییه جیهانییه دیار و ده‌گمه‌نانه‌ی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان، به‌رده‌وام قسه له دۆخی ژنان و كچانی ئه‌فغانستان ده‌كات.
مانگی رابردوو، سیستمی دادوه‌ری بۆ دادگاكانی تاڵیبان، بڵاوكرایه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌یبه‌توڵڵا ئاخون زاده رێبه‌ری تاڵیبان واژۆ كرا، چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌رپرسانی تاڵیبان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م سیسته‌مه‌یان پشتڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه هاووڵاتییانی ئه‌فغانستان، به پێی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ڕووبه‌ڕووی سزای جیاواز ده‌بنه‌وه.
PM:10:58:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت