ناتانیاهو چوار مەرجی هەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران


وێستگه‌نیوز –

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چوار داواکاریی خستۆتەڕوو کە پێی وایە هەر رێککەوتنێکی داهاتووی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێت ئەو داواكارییانە لەخۆ بگرێت.


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا لە بەردەم کۆنفرانسی سەرۆکی رێکخراوە گەورەکانی جوولەکەکانی ئەمریکا لە قودس، رایگەیاند"تەنها راگرتنی پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران بەس نییە".

"داواکارییەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بریتی بوون لە هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئەتۆمی، گواستنەوەی هەموو کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی ئێران و دڵنیابوون لەوەی کە هەر لێکتێگەیشتنێک دەبێت پرسی مووشەکی بالیستیک و پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە لەخۆدەگرێت".


AM:09:39:16/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت