رۆبیۆ: ئه‌گه‌ر به‌یانی خامنه‌یی بڵێت ده‌مه‌وێت تره‌مپ ببینم، ئه‌وا سه‌رۆك ده‌یبینێت
ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
دوابه‌دوای ئه‌و واده‌ی یه‌ك مانگه‌ی كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داینابوو، له هۆشدارییه‌كی نوێ‌دا بۆ ئێران، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دووپاتی كرده‌وه گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی له ڕاده‌به‌ده‌ر قورسه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی شوباتی 2026، ماركۆ رۆبیۆ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی "بلومبێرگ" له میونشن رایگه‌یاند تره‌مپ حه‌ز ده‌كات رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه زۆر قورسه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆكێكدا كارده‌كه‌م، ئاماده‌یه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا بێت بكات. من ته‌واو له‌وه دڵنیام، ئه‌گه‌ر به‌یانی خامنه‌یی بڵێت ده‌مه‌وێت تره‌مپ ببینم، ئه‌وا سه‌رۆك ده‌یبینێت. نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی رێكبكه‌وێت، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌مه رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه له هه‌موو جیهاندا".
گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان له ژنێڤ
ئه‌م لێدوانانه له كاتێدایه، هه‌ردوولا خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان، له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، له ژنێڤ ئاماده ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه دێت دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد سوپای ئه‌مریكا، خۆی بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، ئاماده ده‌كات كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، ئه‌گه‌ر تره‌مپ بڕیاری هێرشه‌كه بدات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "ئێرانییه‌كان ساڵانێكه هه‌ر قسه ده‌كه‌ن و قسه ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بكه‌ن".
هه‌روه‌ها پێیوایه هه‌ندێكجار پێویسته ترس له دڵی نه‌یاره‌كاندا بچێنیت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نمایشی هێزه سه‌ربازییه‌كان.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه تره‌مپ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد مۆڵه‌تی نزیكه‌ی یه‌ك مانگی داوه به ئێران، تاكو سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بگاته رێكه‌وتن، ئه‌گه‌ر نا "ئه‌وا شتی زۆر خراپ رووده‌دات".
كۆشكی سپی لای خۆیه‌وه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بۆ بڕیاردان سه‌باره‌ت به ئێران، هه‌مو بژارده‌كان خراوه‌ته به‌ر ده‌ست سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا، له پاڵ دانوستان له دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران، هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی موشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێرانیش بكات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، لای خۆیانه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه دانوستانه‌كان ته‌نها تایبه‌ته به دۆسێی ئه‌تۆمی و پێداگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی پرسی موشه‌كه‌كان، بابه‌تی سه‌روه‌رییه و جێگای دانوستان نییه.
PM:07:57:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت