زێلێنسكی: له‌گه‌ڵ ڕەزا پەهلەوی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کۆبوومەوە
وێستگەنیوز-
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، رایگه‌یاند ڕۆژی هەینی 13ی شوباتی 2026، لە پەراوێزی "کۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش" لەگەڵ ڕەزا پەهلەوی، کوڕی دوایین شای ئێران و گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کۆبووەته‌وە.
زێلێنسکی لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاندووە، "باسمان لە گرنگی توندکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران و هەر ڕژێمێکی دیکتاتۆری دیکە کرد".
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، زێلێنسکی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه خۆی و پەهلەوی "سه‌ركۆنه‌ی هاوکارییەکانی نێوان رووسیا و ئێرانیان كردووه".
PM:12:01:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت