تره‌مپ به‌هۆی ناتانیاهۆوه هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئیسرائیل: پێویستە شەرم لەخۆی بکات
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ پێنجشه‌ممه له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، پێویسته له‌و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌ی روبه‌ڕووی ده‌كرێته‌وه، لێخۆشبوونی بۆ ده‌ربكرێت و ده‌بێت ئیسحاق هێرزۆنگ، سه‌رۆكی ئیسرائیل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێخۆشبوونی بۆ ده‌رنه‌كردووه "شه‌رم له خۆی بكات".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانه‌ی چالاكییه‌كی كۆشكی سپی رایگه‌یاند ناتانیاهۆ، له كاتی جه‌نگه‌كه‌دا، ڕۆڵێكی مه‌زنی هه‌بوو، له‌سه‌ر گه‌لی ئیسرائیل پێویسته وا بكات ئیسحاق هێرزۆنگ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێبوردنی بۆ ناتانیاهۆ ده‌رنه‌كردووه، شه‌رم له خۆی بكات و ده‌ڵێت: "شه‌رمه‌زارییه لێبوردنی بۆ ده‌رنه‌كردووه، ده‌بوایه لێبوردنی بۆ ده‌ركردایه".
رۆژی چوار شه‌ممه، 22ی شوباتی 2026، ناتانیاهۆ له واشنتۆن چاوی به تره‌مپ كه‌وت، له ساڵی رابردوو و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ پۆسته‌كه‌ی، ئه‌وه حه‌وته‌م جاره ناتانیاهۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌بینێت.
ناتانیاهۆ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله، له پۆسته‌كه‌یدایه و تۆمه‌تی ئاراسته ده‌كرێت، له ساڵی 2019وه، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت روبه‌ڕووی ناتانیاهۆ كراوه‌ته‌وه، له‌وانه تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل و ساخته‌كاری و ناپاكی و پێشێلكردنی متمانه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ندینجار به ئاشكرا داوای له سه‌رۆكی ئیسرائیل كردووه، لێبوردن بۆ ناتانیاهۆ ده‌ربكات، له‌م باره‌یه‌وه تره‌مپ له كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌م وتی سه‌رۆكی ئیسرائیل، پێی راگه‌یاندووه لێبووردن له رێگایه. به‌ڵام نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیسرائیل به‌خێرایی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به گوێره‌ی یاساكانی ئیسرائیل، سه‌رۆكی وڵات، ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی لێبوردنی بۆ تۆمه‌تباران هه‌یه. بەڵام هیچ پێشینەیەک نییە بۆ دەرکردنی لێخۆشبوو‌ن لە کاتی دادگایی کردنەکاندا.
له‌م باره‌یه‌وه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "ئیسرائیل ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و تێیدا یاسا سه‌روه‌ره و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه له لێدواكانی سه‌رۆك ترمپ-ه‌وه كه‌وتووه‌ته‌وه، سه‌رۆك هێرزۆنگ، هێشتا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هیچ بڕیارێكی نه‌داوه".
PM:01:00:13/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت