ترەمپ: رەنگە لە ماوەی مانگی داهاتوودا لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن
وێستگهنیوز –
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا لەگەڵ ئێران بگاتە رێککەوتن، پێشی وایە ئەو رێككەوتنە رەنگە لە مانگی داهاتوودا بكرێت.
ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، دەبێت رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکەین، بە پێچەوانەوە دەرئەنجامەکانی زۆر خراپ دەبن.
وتیشی، دەبوو ئێران ئەو كاتە رێككەوتنی بكردایە كە دوا گورزمان لێ وەشاند.
روونیشی کردەوە: ناتانیاهۆ لە هەڵوێستی ئێمە تێدەگات و کۆبوونەوەیەکی باشم لەگەڵیدا ئەنجامدا.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، بە هیوام هەوڵەکانی ترەمپ یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی زەمینە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە کردەیەکی سەربازی.
AM:09:06:13/02/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت