سێنتكۆم: هێزه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له بنكه‌ی ته‌نه‌ف له سوریا كشانه‌وه
وێستگه‌نیوز -
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) كشانه‌وه‌ی رێكخراوی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له بنكه‌ی ئه‌لته‌نه‌ف له سوریا له 11ی شوبات ته‌واو كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له گواستنه‌وه‌یه‌كی دیراسه‌بۆكراو و مه‌رجدار كه له‌لایه‌ن هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامدرا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان – ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی توند له‌لایه‌ن CENTCOM له ساڵی 2014 دامه‌زراوه و ئامۆژگاری و پشتگیری و توانای هێزه هاوبه‌شه‌كانی كردووه له شه‌ڕی دژی داعش.
*له نیسانی 2015 وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه سوپای ئه‌مریكا ده‌ست ده‌كات به یه‌كخستنی پێگه‌كانی له سوریا دوای شكستی هه‌رێمی داعش له ساڵی 2019.
براد كوپه‌ر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی داعش كه له‌وانه‌یه له ناوچه‌كه‌دا سه‌رهه‌ڵبدات".
ده‌شڵێت: "ئێمه به‌رده‌وامین له پشتگیریكردنی هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تۆڕی تیرۆریستی".
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "هێشتنه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر داعش بۆ پاراستنی نیشتمانی ئه‌مریكا و پێشخستنی ئاسایشی ناوچه‌كه زۆر گرنگه".
CENTCOM راشیگه‌یاندووه كه "له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیاتر له 100 ئامانج به به‌كارهێنانی زیاتر له 350 ته‌قه‌مه‌نی ورد، هه‌روه‌ها زیاتر له 50 تیرۆریستی داعشیان گرتووه یان كوشتوویانه".
PM:07:16:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت