كێ بوون ئه‌و گروپه‌ی پلانی تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع-یان داڕشتبوو؟
وێستگەنیوز-
راپۆرتێكی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاشكرای كرد له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌س خه‌تاب وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه، پێنج جار هه‌وڵی تیرۆركردنیان دراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ندێك له‌و هه‌وڵی تیرۆركردنانه، دراونه‌ته پاڵ گروپێك به ناوی "كه‌تیبه‌كانی ئه‌نساری سونه".
ناسراون، ئه‌م گروپه كێن؟
ناوی "كه‌تیبه‌كانی ئه‌نساری سونه" كاتێك ده‌ركه‌وت، به‌رپرسیاره‌تی خۆی له‌و هێرشه خۆكوژییه راگه‌یاند كه له 22ی حوزه‌یرانی رابردوو، كرایه سه‌ر كڵێسای مار ئه‌لیاس له دیمه‌شق و بووه هۆی كوژرانی لانی كه‌می 25 كه‌س و برینداربوونی زیاد له 50 كه‌سی دیكه. ئه‌مه به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "ئه‌لمۆنیتێر" كه تێیدا ناسنامه‌ی گروپه‌كه و دروستبوونیانی خستبووه‌ڕوو.
كه‌تیبه‌كانی ئه‌نساری سونه، له 10ی شوباتی ساڵی رابردوو، به ئاشكرا ده‌ركه‌وتن و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند 9 كه‌سیان له حه‌ما كوشتووه، گوایه ئه‌و 9 كه‌سه سه‌ر به رژێمی پێشوو بوون و به‌ڵێنیاندا عه‌له‌وییه‌كانیش بكه‌نه ئامانج.
ئه‌م گروپه، له 4ی مانگی ئازاری رابردوو، به‌رپرسیاره‌تی خۆیان بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی عه‌له‌وییه‌كان له گونده‌واری حه‌ما راگه‌یاند و ئه‌بو ئه‌لفه‌تح ئه‌لشامی كه خۆی وه‌ك مه‌رجه‌عێكی شه‌رعی گروپه‌كه ده‌ناسێنێت، له مانگی ئایاری رابردوو، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لنهار"ی لوبنانی ده‌ڵێت: "كه‌تیبه‌كانی ئه‌نساری سونه، پێش رووخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له مانگی كانوونی دووه‌مدا، بوونیان هه‌بووه و باره‌گاكه‌یان له شاری ئه‌دلب بووه".
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م گروپه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له "ده‌سته‌ی ته‌حریری شام" جیابوونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی.
راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لمۆنیتێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات گروپی ئه‌نساری سونه، له كه‌ناڵه‌كانی پلاتفۆرمی تێلیگرام، چالاكن و ده‌ڵێت ئه‌ندامه‌كانی نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كدارده‌بن.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لمۆنیتێر ده‌ڵێت، "ئه‌م گروپه ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی به رێكخراوی داعشه‌وه هه‌بێت"، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوه‌كه‌وه، به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "كه‌تیبه‌كانی ئه‌نساری سونه، په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه".
حكومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، چووه رێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش كه پێشتر رووبه‌رێكی فراوانی له خاكی سوریا كۆنترۆڵ كردبوو.
به گوێره‌ی شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، رێكخراوی داعش هێشتا له سه‌رانسه‌ری وڵاتی سوریا كار ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كاته ئامانج، به تایبه‌ت له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵات.
PM:02:21:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت