ئێران بۆچی ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ی نابێت؟ شاره‌زایه‌كی ئیسرائیلی روونیده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی ئیسرائیل، پێیوایه ئێران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه موشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی خۆی نابێت، ئه‌مه داواكارییه‌كه ئیسرائیل فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته نێو دانوستانه‌كانی مه‌سقه‌ته‌وه، له كاتێكدا تاران ره‌تیده‌كاته‌وه.
راز زیمت، به‌رپرسی پرۆگرامی ئێران له په‌یمانگای ئیسرائیل بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، رایگه‌یاند كه ئێران به‌دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناگه‌ڕێت. به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه تاران ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری چی ببێت، تاكو خۆی له روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی بپارێزێت؟
زیمت پێی وایه "له دید و تێڕوانینی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری مه‌زن، به‌رنامه‌ی موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران، تاقه ئامرازی سه‌ره‌كییه كه به ده‌ست تارانه‌وه ماوه‌ته‌وه، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه و راگرتنی دوژمنانی ئێران، رێبه‌ری باڵای ئێران متمانه‌ی به گرنتییه‌كانی ئه‌مریكا نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خامنه‌یی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئه‌گه‌ر ئێران ته‌نازولاتی گه‌وره بكات، نه‌ك ته‌نها له دۆسێی ئه‌تۆمی، به‌ڵكو له دۆسێی موشه‌كه‌كانیش، ئه‌وا واشنتۆن له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێكدا، خاڵه لاوازه‌كانی ئێران ده‌قۆزێته‌وه".
زیمت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: "لێكدانه‌وه‌كانی خامنه‌یی، به جۆرێكه پێیوایه مه‌ترسی وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی، له مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی توانا موشه‌كییه‌كان، كه‌متر و بێ بایه‌ختره و بڕیاربه‌ده‌ستانی ئێران، له‌و باوه‌ڕه‌دان ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، رژێمی ئێران ناڕووخێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه، زیمت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، سه‌رله‌نوێ ده‌ریانخست چۆن موشه‌كه بالیستیییه‌كانی ئێران، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، هه‌ڕه‌شه له ئه‌من و ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات و زه‌ره و زیانی گه‌وه‌ری پێده‌گه‌یه‌نێت".
هه‌فته‌ی رابردوو، دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان ده‌ستیپێكرد، له‌م باره‌یه‌وه ئێران ده‌ڵێت دانوستانه‌كان ته‌نها به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌خۆده‌گرێت.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا كه ئیسرائیل له پشتییه‌وه‌یه، هه‌وڵده‌دات دانوستانه‌كان به‌رنامه‌ی موشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێرانیش له‌خۆبگرێت، چونكه موشه‌كه بالیستییه‌كان له جه‌نگی 12 رۆژه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، سه‌لماندیان كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌یه.
PM:10:44:10/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت