خامنه‌یی داوا له لایه‌نگرانی رژێمه‌كه‌ی ده‌كات خۆپیشاندان بكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوا له لایه‌نگرانی رژێمه‌كه‌ی ده‌كات كه بۆ "ده‌رخستنی خۆڕاگری" خۆپیشانداندان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9ی شوباتی 2026، كه‌ناڵی ئه‌لحه‌ده‌س رایگه‌یاند كه عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران "داوای له گه‌لی ئێران كردووه ئیراده‌ی خۆڕاگری ده‌ربخه‌ن".
خامنه‌یی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای له لایه‌نگرانی رژێمه‌كه‌ی كردووه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، 11ی شوباتی 2026 خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
رێبه‌ری باڵای ئێران وتی: "به‌شداریی خه‌ڵك له خۆپیشاندانه‌كان و ده‌ربڕینی دڵسۆزییان بۆ كۆماری ئیسلامی، دوژمن ناچار ده‌كات واز له تهماحكردنه ئێران بهێنێت”. ئه‌م كاره‌شی به وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دانا.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا قسه‌ی له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌كانی ئه‌م دواییه كرد و به "فیتنه‌یه‌كی ئه‌مریكی-زایۆنی” وه‌سفی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه ده‌ربڕی داواكارییه خۆڕسكه‌كانی جه‌ماوه‌ر نین.
وتیشی: "فیتنه فیتنه‌یه‌كی ئه‌مریكی بوو، پیلانه‌كه‌ش پیلانێكی ئه‌مریكی بوو؛ و نه‌ك ته‌نیا ئه‌مریكا، به‌ڵكو رژێمی زایۆنیش هاوبه‌شی بوو".
خامنه‌یی راشیگه‌یاند كه "كاتێك ده‌ڵێم ئه‌مریكا، ئه‌مه ته‌نیا تۆمه‌تێك نییه، هه‌روه‌ها شتێك نییه كه ته‌نیا له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه هه‌واڵگرییه نهێنی و ئاڵۆزه‌كانه‌وه پێمان گه‌یشتووه، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی زانیارییه‌كی زۆر وردین”.
PM:10:26:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت