مۆسكۆ ئاشكرای ده‌كات: 30 هه‌زار دۆلار له به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای روسیا
وێستگەنیوز-
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا، ئاشكرای كردووه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵیدا ڤلادیمێر ئهلێكسیڤ به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ربازی روسیا تیرۆر بكات، له لایه‌ن هه‌واڵگری ئۆكرانیا و به‌هاوكاری هه‌واڵگری پۆڵه‌نده، له مانگی ئابی 2025وه، ئاماده‌كراوه و له مه‌یدانی مه‌شق و راهێنانه‌كانی كێیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا، مه‌شق و راهێنانی له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن ئه‌نجامداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9ی شوباتی 2026، سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند لۆبۆمیر كۆربا، له مانگی ئابی 2025وه، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری ئۆكرانیا له شاری ترنۆبڵ، بۆ ئه‌م كاره ده‌ستنیشانكراوه و دواتر له كیێڤ مه‌شق و راهێنانی له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن كردووه.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سیخوڕه‌كه، له هه‌مان ئه‌و مانگه‌دا، له رێگه‌ی كیێڤ-كیشینیاو- ته‌بلیس- مۆسكۆ، ره‌وانه‌ی روسیا كراوه.
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا، باس له‌وه ده‌كات پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی كۆربا، به هاوكاری هه‌واڵگری پۆڵه‌نده و له رێگه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه، لیۆبۆش كۆربا كه ره‌گه‌زنامه‌ی پۆڵه‌ندی هه‌یه، ئه‌نجامدراوه.
30 هه‌زار دۆلار
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌واڵگری ئۆكرانیا، به‌ڵێنی به ئه‌نجامده‌ری هه‌وڵی تیرۆركردنه‌كه‌ی فه‌ریق ئهلێكسیڤ داوه، له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌دا، بڕی 30 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ڤلادیمێر ئهلێكسیڤ، ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای هه‌واڵگری سه‌ربازی روسیایه و له ساڵی2011وه، پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كارگێڕی هه‌واڵگری ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی روسیایه و یه‌كێكه له فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵاكانی روسیا.
ئهلێكسیڤ لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپاوە، سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە چالاکییە هەواڵگرییەکان و ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکان، لەوانە تۆمەتبارکردنی بە تێوەگلان لە ژەهراویکردنی سیخوڕی پێشووی ڕووسیا سێرگی سکریپاڵ و کچەکەی یولیا سکریپاڵ، لە ساڵی ٢٠١٨ و دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ٢٠٢٠.
PM:03:02:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت