ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا: له‌م حاڵه‌ته‌دا تاكلایه‌نه دژ به ئێران ده‌جووڵێین
وێستگەنیوز-
هاوكات له‌گه‌ڵ دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ئیسرائیل په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كرد و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه پێویست بكات، ئه‌وا له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه دژ به ئێران بجووڵێین".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ئۆرشه‌لیم پۆست"ی ئیسرائیلی، به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل، به‌م دواییانه هاوتا ئه‌مریكییه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه "به‌رنامه موشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران، بۆ ئێمه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی وجوودییه و یهكلاینهكردنهوهی، له‌وانه‌یه وا بكات ئیسرائیل تاكلایه‌نه جووڵه‌ی سه‌ربازی دژ به ئێران ئه‌نجامبدات".
ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر ئەمریکا، بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئێران یان بگاتە ڕێکەوتنێک کە سنووردارکردنی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران لەخۆ بگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئێران له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ته‌نها باس له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌كات، نه‌ك به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ی.
به‌ڵام بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئیسرائیل لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، لە ڕێگەی ئه‌نجامدانی زنجیرەیەک وتووێژ له ئاستێكی باڵا، لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، نیازی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی توانا موشەکی و ژێرخانی بەرهەمهێنانی موشه‌كه‌كان، دەربڕیوە.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی هەواڵێکی رۆژنامه‌ی ناوبراو، بەرپرسانی سەربازی پلانی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لاوازکردنی بەرنامەی موشەکی بالیستیکی ئێران خستۆتە ڕوو، لەنێویاندا بە ئامانجگرتنی شوێنە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی موشه‌كه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: به ئهمرییكییهكانمان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و هێڵه سوره‌ی به‌زاند كه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی موشه‌كه باڵیستییهكان بۆمان دیاریكردووه، ئه‌وا تاكلایه‌نه هێرش ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "ئیسرائیل هێشتا نه‌گه‌شتووه به‌و قۆناغه، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ناو ئێران ده‌كات".
له لایه‌كی دیكه‌وه، کاربەدەستێکی بەرگری، بارودۆخی ئێستای بە "دەرفەتێکی مێژوویی" وەسف کرد بۆ لێدانی گورزێکی بەهێز لە ژێرخانی موشەکی ئێران و نه‌هێشتنی ئەو هەڕەشانەی ئاراستەی ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ دەکرێت.
له‌م باره‌یه‌وه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیسرائیل، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا "هێرشی سنوردار" بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات. له‌مه‌دا ترسیان له‌وه‌یه توانا گه‌وره‌كه‌ی ئێران به سه‌لامه‌تی بمێنێته‌وه.
بڕیاره رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو، بنیامێن ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، سه‌ردانی واشنتۆن بكات و چاوی به تره‌مپ بكه‌وێت و باس له دۆسێی ئێران بكه‌ن.
AM:10:36:09/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت