پزیشكه ئێرانییه‌كان: نه‌خۆشخانه‌كان بووبوون به بنكه‌ی كوشتنی به‌مه‌به‌ست
وێستگه‌نیوز -
له رۆژانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، كاتێك شه‌قامه‌كانی ئێران ببوون به گۆڕه‌پانێكی فراوانی سه‌ركوتكردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران. نه‌خۆشخانه‌كان له شاره جیاوازه‌كانی ئێران‌دا، بێبه‌ش نه‌بوون له فشاری ئه‌منی كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درا.
ئەو زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكه‌كان و كارمه‌ندانی تیمی پزیشكی شاره جیاوازه‌كانه‌وه، گه‌یشتوون به رۆژنامه‌ی " Independent Persian"، باس له‌وه ده‌كه‌ن نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ركردن، كه ده‌بوایه شوێنێك بن بۆ داڵده‌دان و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا گۆڕابوون بۆ شوێنی بێبه‌شكردن له چاره‌سه‌ر، ده‌ستگیركردن، ته‌نانه‌ت گۆڕابوون بۆ شوێنی كوشتنی نه‌خۆشه‌كان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست.
له‌م باره‌یه‌وه، پزیشكێكی پسپۆڕ كه له ئه‌سفه‌هان كارده‌كات، رۆژی 4ی شوباتی ئه‌م مانگه، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی له به‌شه‌كانی فریاگوزاری و نه‌شته‌رگه‌ریدا بینیویه‌تی: "نا‌توانیت به هیچ جۆره پێوه‌رێكی پیشه‌یی یان مرۆیی، لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌یت".
به گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌و پزیشكه : "له رۆژانی گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، واته له نێوان رۆژانی 9 بۆ 12ی كانوونی دووه‌می رابردوو، ئه‌وله‌ویه‌تی چاره‌سه‌ركردن، بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌بوو كه برینه‌كانیان سه‌خت و مه‌ترسیداره. به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه ره‌زامه‌ندی ئه‌منیان هه‌بوو. هه‌ندێك له هاوڵاتی مه‌ده‌نی بریندار و خه‌ڵكی ئاسایی، له به‌شی فریاگوزاری خێرا، بۆ چه‌ندین كاتژمێر راده‌وه‌ستان، كه‌چی بریندارانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كه به‌شدارییان له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا كردبوو، ده‌ستبه‌جێ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و گوشاردا، ده‌گوازرانه‌وه بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری".
ئه‌م پزیشكه باس له‌و حاڵه‌تانه ده‌كات كه راگرتنی به ئه‌نقه‌ستی چاره‌سه‌ر، بووه‌ته هۆی مردنی نه‌خۆشه‌كه و ده‌ڵێت: "هه‌ندێك بریندار هه‌بوون، ئامێری هه‌ناسه‌دان و بۆری ئۆكسجین-یان بۆ دانرابوو. بڕیاردرا ئامێره‌كانیان لێبكرێته‌وه، هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشانه ده‌موده‌ست له ژووری چاودێری چڕه‌وه، گواسترانه‌وه بۆ ژووری هه‌ڵگرتنی ته‌رمه‌كان، ئه‌گه‌رچی هێشتا هه‌ر نیشانه‌ی زیندووبوونیان پێوه‌دیاربوو. ئه‌و كادره پزیشكیانه‌ی بڕیاره‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه، رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی لێپرسینه‌وه و ده‌ستگیركردن بوونه‌وه".
پزیشكێكی دیكه له كرماشان، باس له‌وه ده‌كات دۆخی ئه‌منی، به كرده‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی ئیفیج كردبوو و ده‌ڵێت: "زۆرێك له‌و بریندارانه‌ی ده‌یانهێنان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه، برینه‌كانیان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك بوو به سه‌ر و ملیانه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی پچڕانی ته‌واوه‌تی هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه، نه ده‌توانرا په‌یوه‌ندی به پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه بكرێت. په‌یوه‌ندییه‌كان پچڕابوون و بڕیاره پزیشكییه‌كان دواده‌كه‌وت. له چه‌ندین حاڵه‌تدا، به‌هۆی دوا كه‌وتنی بڕیاره پزیشكییه‌كان، نه‌خۆشه‌كان ده‌مردن".
له تاران و كه‌ره‌ج، دۆخه‌كه به جۆرێكی دیكه‌یه، له‌م باره‌یه‌وه پزیشكێكی پسپۆڕ كه له چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه كارده‌كات، ده‌ڵێت بۆ نه‌ناسینه‌وه‌ی برینداره‌كان و ده‌ستگیرنه‌كردنیان: "له دۆسێی برینداره‌كاندا، به شێوه‌یه‌كی ناڕاست، دهستنیشانكردنهكان تۆمار ده‌كران. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به فیشه‌ك بریندار ببوایه، ده‌ماننووسی به رووداوی هاتووچۆ یان به‌هۆی بوونی وهرهمێكهوه بریندار بووه. بۆ نمونه كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، فیشه‌كێك به‌ر قوڕگی كه‌وتبوو، له هۆكاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یدا نووسیمان نه‌شته‌رگه‌ری ددانی بۆ ده‌كرێت".
له پارێزگای كه‌ره‌ج، شایه‌دحاڵه‌كان به چاوی خۆیان بینیویانه، ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان، چه‌ندینجار رۆشتوونه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌كان و زۆرجار ئه‌و رۆشتنانه، به فرمانی دادوه‌ر بووه و داوای لیستی ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یان كردووه كه له‌وێدا خه‌وێنراون.
ئه‌و بارودۆخه، زۆرجار برینداره‌كانی ناچاركردووه، له ترسی گرتن، واز له ته‌واوكردنی چاره‌سه‌ره‌كانیان بێنن. یه‌كێك له كارمه‌ندانی پزیشكی له پارێزگای مازنده‌ران ده‌ڵێت: "بریندارمان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده برینه‌كانیان زۆر مه‌ترسیدا بوو، به‌ڵام سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕۆن و له نه‌خۆشخانه نه‌مێننه‌وه و ده‌یانوت ئه‌گه‌ر ئێمه بمێنینه‌وه، ئه‌وا دێن و ده‌ستگیرمان ده‌كه‌ن".
له هه‌ندێك حاڵه‌تی دیكه‌دا، ته‌نانه‌ت برینداره‌كان وه‌رنه‌ده‌گیران، له‌م باره‌یه‌وه شایه‌دحاڵێك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ره‌ج، ئاگاداری ئه‌وه بووه به خێزانی كه‌سێكی برینداریان وتووه: "ئه‌م دۆسێیه سیاسییه و نابێت نه‌خۆشه‌كه وه‌ربگیرێت، ئه‌م كه‌سه نه‌خۆشه له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، كۆچی دوایی ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدایه پزیشكه‌كان وتویانه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه، له كاتی گونجاو‌دا چاره‌سه‌ری وه‌ربگرتایه، نه‌ده‌مرد و له ژیان به‌رده‌وام ده‌بوو".
هه‌ندێك له راپۆرته‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان، له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه، گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی نادیار. چاره‌نووسی ئه‌وانه نه‌زانراوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌ڵك ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت، برینداره‌كان به زۆره‌ملی و تۆپزی، شوێن‌بزر بكرێن.
كۆمه‌ڵێك زانیاری كه به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن له شاره جیاوازه‌كانه‌وه، گه‌شتووته ده‌ست " Independent Persian"، وێنه‌یه‌كی پڕ نیگه‌رانی ده‌گوازنه‌وه، وێنه‌یه‌ك تێیدا سیستمی ته‌ندروستی له ئێران، بووه به به‌شێك له میكانیزمی سه‌ركوتكردن كه "كۆماری ئیسلامی" په‌یڕه‌وی لێده‌كات. له‌و وێنه‌یه‌دا كه‌رتی ته‌ندروستی، بۆ بێده‌نگكردنی خۆپیشانده‌ران، له نه‌خۆشخانه‌كان، برینداره‌كان له چاره‌سه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش ده‌كه‌ن یان ده‌كوژرێن و هاوكات هه‌ڕه‌شه له كادیره پزیشكییه‌كانیش ده‌كرێت. له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دۆخه، چه‌ندین بریندار گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ده‌كرا رزگار بكرێن، به‌ڵام له رێڕڕهوی نه‌خۆشخانه‌كان یان له سه‌نته‌ره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن، كۆچی دواییان كردووه.
PM:06:04:08/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت