نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: ناتانیاهۆ رۆژی چوارشەممە لە واشنتۆن لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، لە واشنتۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.


هەروەها نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە، لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گفتوگۆ دەکەن.

باس لەوەشکراوە، "ئیسرائیل پێداگری دەکات کە هەر پرۆسەیەکی دانوستان یان رێککەوتن لەگەڵ تاران، دەبێت بە روونی بەرنامەی "مووشەکە بالیستییەکان" لەخۆ بگرێت و کار بۆ سنووردارکردنیان بکات.


PM:09:13:07/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت