زێلێنسكی رایگه‌یاند له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیا كۆتایی پێدێت
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی شوباتی 2026، ڤلادیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات جه‌نگی نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیا، له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو كۆتایی پێبێت و پێشنیارێكی ئه‌مریكای ئاشكرا كرد به ئه‌نجامدانی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، له هه‌فته‌ی ئاینده".
زێلێنسكی له لێدوانێكیدا بە رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاندووە، "واشنتۆن تا سه‌ره‌تای هاوینی داهاتوو، مۆڵه‌تی داوه به مۆسكۆ و كیێڤ بۆ رێكه‌وتن، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ پێشكه‌وتنێك به‌دینه‌كرا، ئه‌وا پێده‌چێت ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن، فشار بخاته سه‌ر هه‌ردوولا".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو، ته‌واو بووبێت و له‌وانه‌یه له ماوه‌ی ئه‌م سه‌قفه زه‌مه‌نییه‌ی دیاریكراوه، بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن، فشار له هه‌ردوولا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "بۆ یه‌كه‌مجاره، ئه‌مریكا پێشنیاری كردووه له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، میوانداری راسته‌وخۆی نێوان هه‌ردوو تیمی دانوستانكاری ئۆكرانی و روسی، له شاری مه‌یامی بكات، كێیڤ به‌و پێشنیاره رازیبووه".
زێلێنسكی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی به هیچ رێكه‌وتنێكی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ رازینابێت، ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداری له دانوستانه‌كاندا نه‌كات و ده‌ڵێت، "هه‌ر رێكه‌وتنێك ده‌رباره‌ی ئۆكرانیا، نابێت پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی ئۆكرانیا بێت".
ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له كاتێكدایه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی كه له دوای له‌شكركێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له شوباتی 2022 به‌رده‌امه، فشاره‌كانی بۆ سه‌ر مۆسكۆ و كیێڤ چڕتر كردووه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو، ئۆكرانیا و رووسیا كۆتاییان به گه‌ڕێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی نێوانیان هێنا، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، له ئه‌بو زه‌بی و به نێوندگیری ئه‌مریكا به‌رده‌وام بوو، بێ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی لێبكه‌وێته‌وه.
له ئێستادا رووسیا كۆنترۆڵی له 20% خاكی ئۆكرانیای كردووه و داوا ده‌كات هه‌رێمی دۆنباس له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه، به ته‌واوه‌تی بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووسیاوه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه هێزه‌كانی ئۆكرانیا كه تا ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌دان، پاشه‌كشه بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌و مه‌رجه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدرانی ئۆكرانیا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و لای ئه‌وان قبوڵكراو نییه.
PM:04:46:07/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت